کانونی دوھەم 08, 2018 16:33 Asia/Tehran
  • ئاکامی  دوو ئافرەتی  ووشووکاری  ئێرانی  لە  لیگی  چین

لیگی ووشوی ئافرەتانی چین بە دەس خستنی سەرکەوتنێک و شکستێک بۆ دوو سانداکاری ئێرانی تیمی " چانگ چونگ " پێ و شوێن گیرا .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵنێری مێهر ،  ئەو تیمە چینیە  بۆ ئامادە بوون  لە وەرزی  کێبەرکێکانی    لیگی  چین  لە  "  ئیلاهە و  سوهەیلا   مەنسووریان "  هاوڕێ  لە گەڵ  کیمیا شووشتەری  سێ  ئافرەتی  سانداکاری  ئێرانی   کەڵک وەر دەگرێت .   لە  ڕەوتی  کێبەرکێکانی    لیگی  ووشووی  ئافرەتانی  چین  " کیمیا  شووشتەری  "  سانداکاری  لاوی  ئێران  لە کێشی  56  کیلوگرامدا   بە  یاریەکی  باش و    بە سەرکەوتن لە هەمبەر  خەنیمەکەی  لە  مەیدان  چووە دەر . بەڵام  " ئیلاهەی مەنسووریان "  پاڵەوانی  ساڵی  2017ی  ووشووی  جیهان  لە کێشی  60  کیلوگرامدا  لە  یاریی  لە گەڵ  خەنیمی  هیزمەند و بە ناوبانگی  چینی   شکستی  هێنا .  لە کێبەرکێیەکانی  هەفتەی  ڕابردوو  سوهەیلا  مەنسووریان    لوژیونری  ووشووی    ئێران  لە  تەرکیبی  تیمی  چانگ چونگ  لە کێبەرکێی   لە  گەڵ  خەنیمی  بەناو بانگی  چینی  سەرکەوتبوو .