کانونی دوھەم 08, 2018 16:42 Asia/Tehran
  • خولی پاڵاوتنی ئینگلیز، شکستی تیمی ئارسێنال لەهەمبەر ناتینگهام فارست

تیمی تۆپی پێی ئارسێنال لە خولی سێهەمی ڕکابەرییەکانی خولی پاڵاوتنی یانەکانی ئینگلیز لەهەمبەر ناتینگهام فارست شکستی هێناو لە یارییەکان لادرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، خولی سێهەمی ڕکابەرییەکانی خولی پاڵاوتنی یانەکانی ئینگلیز دوێشەو(یەکشەممە) بە بەڕێوەبردنی یاریی نێوان تیمەکانی ناتینگهام فارست وئارسێنال پێوشوێن گیرا کە لە کۆتایی ئەو یارییەدا، تیمی ناتینگهام فارست چوار بە دوو میوانی بەهێزی خۆی شکست دا.

بۆ تیمی ناتینگهام فارست لەو یارییەدا، ئێریک لیچاج لە خولەکی(٢٠و٤٤) ، بررتۆن(خولەکی٦٤بەلێدانی پێناڵتی) و داول(خولەکی٨٥ بە تۆمارکردنی پێناڵتی) گۆڵیان تۆمار کرد.

گۆڵەکانی تیمی ئارسێنالیش ، پرمۆرتە ساکر لەخولەکی٢٣داو دەنی ولبک لەخولەکی٧٩دا تۆمار کران.

لە خولەکی٨٩ی ئەو پێشبڕکێیانەش ڤۆرال لە تیمی میواندار بە وەرگرتنی کارتی سوور دەرکرا.

تیمی ئارسێنال بەم دۆڕانە قورسە لە یارییەکان وەلانراو ناتینگهام فارست  سەرسووڕهێنەرانە گەیشتە خولی چوارەمیFA Cup.