کانونی دوھەم 09, 2018 16:08 Asia/Tehran
  • لیگی هەڵکەوتەی تکواندو- زانکۆی ئازاد بووبە  پاڵەوانی نێوەی وەرز ، هەڵکشانی شارەداری بۆپلەی دوهەمی خشتەکە

دۆسیەی خۆلی پێشبرکیکانی هەڵکەوتەی تکواندوی یانەکانی وڵات بە پاڵەوانەتی زانکۆی ئازاد لە یانەی تکواندوو داخرا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، یاریەکانی حەوتەی نۆهەم هەتا یازدەهەمی ئەم پێشبڕکییانە ئەمڕۆ دوشەممە هەژدەی بەفرانبار بە بەشداری یازدە تیم ئەمرٶ لە یانەی تکواندو بەڕێوە چوو.زانکۆی ئازاد ئەمرٶ سێ جار چووە مەیدان وبە بردنەوە لەبەرانبەر شاندی تکواندوی باکووری ڕۆژهەڵات، تەعاونی ئینقلابی شاریار وپاسی قەوامین نۆ خالیان بە حسیبی خۆیان تێ کردو پاڵەوانەتی نیوە وەرزی بە بیست وهەشت خاڵ بە خۆ تەرخان دا.شارەداری وەرامین تیمی تری سەرکەوتووی ئەم حەوتەیە بوو کە دوای بردنەوە ی شەش بەسەردوو لەبەرانبەر کەل وپەلی ناوماڵی کەن لەسەرووی پیشبڕکیکان دایەو ، مەلەوان ویاسین یشی شکست دا وبە بیست وحەوت خاڵ لە  پلەی دووهەمی پێشبڕکیکان دایە. کەل وپەلی ناوماڵی کەن یش دوای شکست لەبەرانبەر شارەداری ، مەلەوانی شکست داو بە بیست وسێ خاڵ بوو بە سێهەم .