کانونی دوھەم 11, 2018 17:29 Asia/Tehran
  • خوێندکارێکی خەڵکی ورمێ خەڵاتی خوێندکاریی ناوەندی نوخبەکان مسۆگەر دەکات

خوێندکاری دوکتۆریی ئەندازیاری میکانیکی زانکۆی ورمێ خەڵاتی ناوەندی نوخبەکانی ساڵی خوێندکاریی 97-96ی بەدەست هێنا.

ڕزگار حەسەن زادە خوێندکاری دوکتۆریی ئەندازیاری میکانیکی زانکۆی ورمێ توانی خەڵاتی خوێندکاریی بونیادی نوخبەکان لە ساڵی خوێندکاریی 97-96دا مسۆگەر بکات.

پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی ورمێ ڕایگەیاند: ڕزگار حەسەن زادە ژمارەیێک دەسکەوتی دیکەی زانستیی هەیە لەوان نووسینی زیاتر لە 20 وتاری ISI و بە دەست هێنانی پلەی یەکی دوکتوری و کارناسی لە وڵاتدا.