کانونی دوھەم 13, 2018 14:05 Asia/Tehran
  • وەرگرتنی میدالیا لەلایەن وەرزشوانانی خلیسکێنی ئێرانی لە ڕکابەرییەکانی ئەرمەنستان

ڕکابەرییە جیهانییەکانی خلیسکێنی ئەرمەنستان هاوڕێ بوو لەگەڵ میدال وەرگرتنی نوێنەرانی وڵاتەکەمان لە دوو بەشی خانمان و پیاوان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، لە ڕۆژی یەکەمی ڕکابەرییە جیهانییەکانی خلیسکێنی بەیاوان پێویی لە ئەرمەنستان، وەرزشوانانی ئێرانی توانیان میدالیایەکی زیو و بڕۆنزێک وەربگرن.

لەو ڕکابەرییانەدا، لە بەشی پیاوان و لە لقی١٠کیلۆمیتردا سەیید سەتتار سەید پاش نوێنەری ئەرمەنستان لە پلەی دووهەمدا ڕاوەستاو پلەی سێهەمیش درا بە وەرزشوانیکی دیکەی وڵاتی میواندار.

لەو بەشەدا، یاقووب کیاشمشەکی پلەی شەشەمی بەدەست هێنا.

لە بەشی خانمان و لە لقی پێنج کیلۆمیتر، سەمانە بەیرامی باهر پاش نوێنەرانی وڵاتی میواندار پلەی سێهەمی بەخۆتەرخان دا.

ڕکابەرییەکانی خلیسکێنی ئەرمەنستان یەک لە دەگمەنترین بەرنامەکانی فدراسیۆنی خلیسکێن لە ساڵی هەستیاری ئەلەمپیکی زستانییە کە ئاستێکی زۆر باڵای نییە. پێویستە بگوترێ کە ئامادەبوونی نوێنەرانی وڵاتەکەمان لە پێشبڕکێکان و لە رۆژانێکدا کە تاڕادەیەک بێ بەفری زاڵەبەسەر ئێراندا، گرینگ و جێی خۆشحاڵییە.