کانونی دوھەم 13, 2018 14:06 Asia/Tehran
  • میدالیای بڕۆنز لە تێکواندۆی خەڵاتی مەزنی چین لەلایەن مەردانییەوە

نوێنەری کێشی قورسی تێکواندۆی ئێران یەکەم میدالیای ئێرانی لە ڕکابەرییەکانی خەڵاتی مەزن بەدەست هێنا.

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لە فدراسیۆنی تێکواندۆ، حەوتەی سێهەمی یەکەم خولی پێشبڕکێکانی تێکواندۆی گرەند ئەسلەم(خەڵاتی مەزن) بە ئامادەبوونی باشترین و سەرکەوتووترین تێکواندۆکارانی جیهان لە کێشە ئۆلەمپیکییەکانی ٨٠+کیلۆگرامی پیاوان و٤٩-کیلۆگرامی خانمان بەمیوانداریی شاری "ووشی" ی چین بەڕێوە چوو.

لە پێشبڕکێکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سەججاد مەردانی سەرەتا سیئونگ هوئان لی، لە کۆریای باشووری بەئەنجامی دوانزە بە یانزە بردەوە، پاشان رادیک عیسا ئۆف لە کۆماری ئازەربایجانی پاڵەوانی یارییەکانی ئۆلەمپیکی٢٠١٦ی ڕییۆی بەئەنجامی یانزە بە نۆ بردەوەو پێی نایە قۆناخی پێش فیناڵ.

ناوبراو لەو قۆناخەدا، لەهەمبەر" رمان کوزنتسو"ی ڕووسی، بەرەوەی میدالیای بڕۆنزی٢٠١٧ی جیهان لەکاتی یاسایی و ڕاندی زێڕین ، بەیەکسان و بێ خاڵ کۆتایی بە ڕکابەرییەکە هێناو سەرەنجام سیستەمی داوەری نوێنەری ڕووسی وەک بەرەوەی یارییەکە ڕاگەیاندو مەردانیش ڕێی بڕییە دیداری ڕیزبەندی. مەردانی لەو پێشبڕکێیەدا لەهەمبەر"ودارن گولس"ی نوێنەری کرۆڤاسیا بەئەنجامی نۆ بە چوار سەرکەوت و میدالیای بڕۆنزی بەدەست هێنا.