کانونی دوھەم 13, 2018 14:06 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی یانزە تیمی بیانی لە ڕکابەرییەکانی جامی تەختی یەکلا بۆوە

یانزە تیمی بیانی تائێستا بۆ ئامادەبوون لە ڕکابەرییە جیهانییەکانی زۆرانی فەرەنگیی جامی تەختی ئامادەییان ڕاگەیاندووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، سی و هەشتەمین خولی پێشبڕکێ جیهانییەکانی زۆرانی فەرەنگیی جامی تەختی کە ئەمساڵ لە پێشبڕکێکانی سیستەمی ڕەنکینگی یەکێتیی جیهانیی زۆرانیش دێتەئەژمار، رۆژانی پێنج و شەشی ڕێبەندان لە شاری ماهشەهری پارێزگای خوزستان بەڕێوە دەچێ.

تائێستا وڵاتانی ئۆکراین، قەزاقستان، ئیتالیا، هەنگاریا، فەنلەند، بولگاریا، رۆمانیا، ئازەربایجان، تورکیا، گورجستان و پۆڵندا بۆ ئامادەبوون لەو پێشبڕکێیانە ئامادەییان ڕاگەیاندبووە.