کانونی دوھەم 13, 2018 14:06 Asia/Tehran
  • لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی جامی جیهانی تەختی، زۆرانبازانی ژاپۆنی، قەزاقستانی وئیتالی لە تاران ئۆردو لێ دەدەن

هەڵبژاردەی زۆرانی ژاپۆن، قەزاقستان وئیتالیا بەمەبەستی ئامادەبوون لە ڕکابەرییەکانی جامی جیهانیی تەختی ئۆردویەکی هاوبەش لەگەڵ زۆرانبازانی وڵاتەکەمان بەڕێوە دەبەن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، تیمەکانی زۆرانی قەزاقستان و ئیتالیا مەبەبەستی ئامادەبوون لە ڕکابەرییەکانی زۆرانی فەرەنگیی جامی جیهانیی تەختی، حەوتەیەک پێش بەڕێوە چوونی ئەو پێشبڕکێیانە سەردانی وڵاتەکەمان دەکەن هەتا ئۆردوی هاوبەش لەگەڵ وەرزشوانانی ئێرانی بەڕێوە ببەن.

سی وهەشتەمین خولی ڕکابەرییە جیهانییەکانی زۆرانی فەرەنگیی جامی تەختی ڕۆژانی پێنج و شەشی ڕێبەندان لە شاری ماهشەهری پارێزگای خوزستان بەڕێوە دەچێ.

هەروەها تیمی زۆرانی ئازادی ژاپۆنیش بۆ بەڕێوەبردنی ئۆردویەکی هاوبەش لەگەڵ زۆرانبازانی وڵاتەکەمان سەردانی ئێران دەکات. بەم پێیە، ئەندامانی ١٨ کەسیی تیمی زۆرانی ئازادی ژاپۆن بۆ بەڕێوەبردنی ئۆردویەکی دوو حەوتەیی دێنە تاران هەتا لە رۆژی چواری ڕێبەندان لە خانەی زۆرانی تاران ، پرۆڤە هاوبەشەکان لەگەڵ وەرزشوانانی وڵاتەکەمان ئەنجام بدەن.