شوبات 10, 2018 13:28 Asia/Tehran
  • تیمی خوزستان بوو بە پاڵەوانی ڕکابەرییەکانی بەرزکردنەوەی پۆڵای ئێران

تیمی بەرزکردنەوەی پۆڵای پارێزگای خوزستان بە دەس خستنی٥٥٥ئیمتیاز پلەی پاڵەوانەتی ریزی تەمەنیی گەورەساڵانی وڵاتی بەدەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، پێشبڕکێکانی بەرزکردنەوەی پۆڵای پاڵەوانەتیی گەورەساڵانی وڵات(جامی تەدبیر وئومێد) لە ئەهواز بە کۆتایی هاتنی ڕکابەرییەکانی دەستەی واوە قورس کۆتایی پێهات و تیمی پارێزگای خوزستان ، بوو بە پاڵەوانی ئەو پێشبڕکێیانە.

لە ڕکابەریی دەستەی واوە سەنگینی ڕکابەرییەکی هەیەجانی لەنێوان چوار وەرزشوان(نازم ئەلرۆعایا لە پارێزگای قوم، رەزا روحی و موحسین دادڕەس لە پارێزگای ئەردەبیل و غولامڕەزا ئەسغەرخا لەپارێزگای تاران) بۆ بەدەست هێنانی میدالیای زێڕ، زیو و بڕۆنز بەڕێوە چوو کە سەرەنجام نازمو ڕۆعایا بە٤٠١کیلۆگرام بەگشتی دوو میدالیای زێڕ و زیوێک کۆتایی هێنا بە کارەکەی لەو پێشبڕکێیانەدا.