شوبات 11, 2018 16:55 Asia/Tehran
  • هەواڵە وەرزشیەکان

بەڕێوە چوونی کێبەرکێیەکانی جۆدو بە ئامادە بوونی 300 وەرزشوان لە قوم وێڕای ئاماژە بە بەڕێوەچوونی کێبەرکێیەکانی جودوی ئافرەتانی جامی حەزرەتی فاتیمەی مەعسوومە (س) وتی : ئەو کێبەرکێیانە ڕۆژی هەینی بە ئامادە بوونی 300 وەرزشوان لە چوارچێوەی 22 تیم و بە ئامادە بوونی سەر ڕاهێنەری تیمی نیشتمانی لە قوم دەسپێکرا و شەوی ڕابردوو بە پاڵەواینەتی تیمی هەمەدان کۆتایی بە کاری خۆی هێنا .

سیما شاهزادە حەمزە   شەوی  یەکشەمە  لە  وتووێژ  لە گەڵ  پەیامنێری   ئیرنا   وەبیریشی  هێنایەوە  : لەو کێبەرکێیانە  تیمی هەمەدان  بە وەدەس هێنانی  2    مێداڵیای  زێڕ  سێ    زیو  و چوار بوڕونز  یەکەم   ، لوڕستان  بە  زێڕێک   سێ  زیو  و  2  بوڕونز  بوو  بە دووهەم   و مازەندەران  یش  بە وەدەس هێنانی  یەک  مێداڵیای   زێڕ  بڕونزێک  و زیوێک  بووە ب ە سێهەم .

کێبەرکێیەکانی کاراتەی  پیاوانی  وڵات - سنە

کێبەرکێیەکانی   کاراتەی  پیاوانی  وڵات  بو ماوەی  سێ  ڕۆژ  لە  تەمەنی   تازە لاوی   لاوی  و گەوەر ساڵاندا  بە میوانداریەتی   سنە  خەریکی  بەڕێوە چوونە  کە لە بەشی  تیمی  تەمەنی گەورە ساڵاندا   بە پاڵەوانیەتی   تیمی  تاران  کۆتایی  کۆتایی پێی هات .

ماموستای  گەورەی  شەترەنجی   ئێران  پاڵەوانی  کێبەرکێیەکانی  نێونەتەوەیی  شەترەنجی  جامی  فەجر -

  پەڕهام  مەقسود لوو   مامۆستای  گەورەی  شەترەنجی  ئێران   پلەی  پاڵەوانیەتی  بیست و شەشەمین  خولی  کێبەرکێیەکانی نێونەتەوەیی  جامی فەجری (ئێکسین کاپ )  کە  لە ش اری  ئامول بەڕێوە چوو  بە خۆی تەرخان دا .   بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی   پەیامنێری  ئیرنا    ڕۆژی ش ەمە   لە خولی  نوهەم  و کۆتایی  خشتەی  سەرەکی  وگروپی  ئەی  کە مامۆستایانی  گەورە و نێونەتەوەیی   ئامادە بوونی    کێبەرکێیەکانی    نێوان پەڕهام  مەقسوود لوو  و ئیحسان  قایم مەقامی    2  مامۆستای  گەورە  لە دوو   بەرەی   زێڕی شەترەنجی   ئێران لە یەک دەیەی     ئەم دواییە  بە ڕێوە چوو   کە پەرهام  مەقسود لوو  لاو توانی   قایم م.ەقامی   بە ئەزموون  شکست  بدات   و   پلەی  قایم  پاڵەوانیەتی   بیست و شەشەمین  خولی  ئەو کێبەرکێیانەی  بە ناوی خۆی  تومار کرد .