ئێران ، بوو بە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی فوتساڵی ئاسیا
تیمی نیشتمانی فوتساڵی کۆماری ئیسلامی ئێران توانی بە سەرکەوتن لە هەمبەر تیمی فوتساڵی ژاپۆن بگاتە پلەی پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەکانی ئاسیا .
تیمی نیشتمانی فتساڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەمە لە یاری جام ینەتەوەکانی فووتساڵی 2018ی ئاسیا لە تایوان ، تیم ژاپۆنی چوار بە سیفر شکست دا . تیمی فوتساڵی ئێران لە حاڵێکدا پلەی پاڵەوانیەتی ئەو خولەی لە کێبەرکێیەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بە خۆی تەرخان دا کە بەرلەوە و لە چواردە خولی ڕابردووی ئەوکێبەرکێیانە 11 جار توانی پلەی پاڵەوانیەتی بە خۆ تەرخان بدات . تیم فووتساڵی ژاپۆنیش دوو جار پلەی پاڵەوانیەتی کێبەرکێیەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای وەدەس هێنا . بەرلە دیداری بەرلە کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیا لە تایوان تیمی فووتساڵی ئوزبەکستان لە دیداری ڕیزبەندی لە هەمبەر ئێراق توانی سەربکەوێت و لە پلەی سێهەمی ئاسیادا ڕاوەستا .