ناساندنی ھەڵبژێردراوانی سی و شەشەمین فستیڤاڵی فیلیمی فەجری ئێران
سی و شەشەمین فستیڤاڵی فیلیمی فەجری ئێران شەوی دووشەممە بە ناساندنی ھەڵبژێردراوان لە بەشی جۆربەجۆردا کاری خۆی کۆتایی پێ ھێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھررێوڕهسمی کۆتایی سی و شهشهمین فستیڤاڵی فیلمی فهجرئێران ھاوکات لەگەڵ دوایین ڕۆژی پیشان درانی فیلیمی جەماوەریی فستیڤاڵەکە له تاوهری میلادی تاران به ئامادهبوونی بهرپرسانی باڵای وڵات، بهڕێوهچوو .
بە پێی دەنگی کۆڕی داوەران سیمورغی بلورینی باشترین ڕۆڵی تەواوکەری ئافرەت درا بە سەحەری دەوڵەتشایی بۆ ڕۆڵگێڕان لە فیلیمەکانی چوازڕیانەی ئەستەموڵ و ئارەقەی سارد.
سیمورغی بلورینی باشترین ڕۆڵی تەواوکەری پیاویش درا بە جەمشیدی ھاشم پوور بۆ ڕۆڵگێڕان لە فیلیمی دارکونکەرە.
سارا بەھرامی لە بەر ڕۆڵگێڕانی لە فیلیمی دارکونکەرە سیمورغی بلورینی باشترین ڕۆڵی یەکەمی ئافرەتی بەخۆی تەرخان دا.
ئەمیر جەدیدیش لە بەز ڕۆڵگێڕانی لە فیلیمی تەنگەی ئەبوقرەیب و ئارەقەی سارد سیمورغی بلورینی باشترین ڕۆڵی یەکەمی پیاوی لە سی و شەشەمین فستیڤاڵی فیلیمی فەجری ئێران بە خۆی تەرخان دا.
سیمورغی بلورینی باشترین دەرھێنانیش درا بە ئیبراھیم حاتەمی کیا بۆ فیلیمی بەکاتی شام و ھەروەھا بەھرام تەوەکولی بۆ فیلیمی تەنگەی ئەبو قورەیب.
فیلیمی بەکاتی شام ھەروەھا سیمورغی بلورینی باشترین موسیقای فیلیم و دەنگ بژاردنی بە دەست ھێنا.
جێگای ئاماژەیە لە بەشی شانۆش دا سێ هونەرمەندی کوردی خەڵکی پارێزگای کوردستان توانیان خەڵاتی سی و شەشەمین فستیڤاڵی شانۆی فەجر وەربگرن.
لە ڕێوڕەسمی کۆتایی سی و شەشەمین فستیڤاڵی شانۆی فەجر خەڵاتی تایبەتی داهێنەریی لە بەشی شانۆی سەرشەقام درایە ئارام ساعد پەنا و ئازاد ڕووز چەنگ لە مەریوان بۆ شانۆی " ئاوێنەی ژیان".
هەروەها ڕێز لە هووتەن شەکیبا ، ئەکتەری ناسراوی سنەیی گیرا بۆ ڕۆڵ گێران لە شانۆی "۱۰۰%" .
سی و شەشەمین فستیڤاڵی فیلیمی فەجری ئێران یەکەمی فڤریە دەستی بەکار کردبوو.