ڕێوڕه‌سمی ڕێز گه‌رتن له عوسمان هه‌ورامی لە سنە به‌ڕێوه ده‌چێت
شاره‌وانی سنه ڕایگه‌یاند که به زوویی له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کورد، عوسمان هه‌ورامی ڕێز ده‌گیردرێت.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی شاره‌وانی شاری سنه، به مه‌به‌ستی ڕێز گرتن که ته‌مه‌نێک کاری هونه‌ری له عوسمان هه‌ورامی له شاری سنه ڕێز ده‌گیردرێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ڕێوڕه‌سمه ڕۆژی 25ی ڕێبه‌ندان و له سینه‌ما په‌ردیسی سنه ئه‌نجام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها شاره‌وانی شاری سنه گه‌ڵاڵه‌یه‌کی داڕشتووه تاکوو به پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه شاری سنه وه‌ک شاری داھێنانی مۆسیقا بناسرێت و ئه‌م بابه‌ته‌ش له ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی یۆنیسکۆ تۆماری جیهانی بکرێت.
شایانی باسه که له ڕێوڕه‌سمی ڕێز گرتن له هونه‌رمه‌ندی کورد عوسمان هه‌ورامی هونه‌رمه‌ندان ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی، دوکتور قوتبه‌دین سادقی و ئه‌رده‌شیر کارمکار به‌شداری ده‌که‌ن و وته‌کانی خۆیان سه‌باره‌ت به عوسمان هه‌وارامی پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها په‌یکه‌ره‌یه‌ک له مامۆستا عوسمان هه‌ورامی له لایه‌ن هادی زیائه‌دینییه‌وه دروست کراوه که له مه‌یدانی غه‌فووری شاری سنه جێگیر ده‌کرێت.