بۆ بەشداری کردن لە جامی شەهید هاشمی نژاد ، ئازاد کارانی حەوت تیمی بیانی بانگهێشت کران بۆ ئێران
شوبات 12, 2018 17:55 Asia/Tehran
کێبەرکیکانی زۆرانی ئازادی گەنجانی جامی شەهید هاشمی نژاد ڕۆژی یازدەی ڕەشەممە لە شارستانی بیهشارسەربەپارێزگەی مازەندەران بەڕێوە دەچێت.
بە پێێ ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، شانزەهەمین خولی کێبەرکیکانی زۆرانی ئازادی گەنجانی جامی شەهید هاشمی نژاد ڕۆژەکانی دە ویازدەی رەشەممە لە شارستانی بیهشاری سەربەپارێزگەی مازەندەران بەڕێوەدەچێت. هەرلەم پێناوەدا لە وڵاتانی ڕوسیا ، ئازەربایجان، گورجستان ، ئەرمەنستان ، تورکیا ، قەزاقستان وتورکەمەنستان وچواردە پارێزگەی هەڵکەوتەی وڵات بۆ بەشداری کردن لەم پێشبڕکییانە بانگهشت کراوە.