شوبات 12, 2018 18:49 Asia/Tehran
  • ئاڵمان لەکۆتایی رۆژی دووهەمی ئۆلەمپیکی زستانیی٢٠١٨ی کۆریای باشوور کەوتە سەرووی خشتەی یارییەکان

لەکۆتایی دووهەم ڕۆژ لە بیست و سێهەمین خولی ئۆلەمپیکی زستانی، وڵاتی ئاڵمان بە بەدەست هێنانی سێ میدالیای زێڕ و برۆنزێک لەسەرووی خشتەی یارییەکان دایە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، بیست و سێهەمین خولی یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانی لە٢٠ڕێبەندان بەمیوانداریی پیونگ چانگی کۆریای باشوور دەس پێ بووەوهەتا شەشەمی ڕەشەمە بەردەوامە.

لە کۆتایی دووهەم ڕۆژ لەو یارییانە کاروانی وڵاتی ئاڵمان بە سێ میدالیای زێڕ(دوو میدالیا لە بیاتلۆنی پیاوان و ژنان و میدالیایەک لە خلیسکێنی بازدان) و میدالیایەکی بڕۆنز(لە لۆژ سواری) لەسەرووی خشتەی یارییەکان دایە. ئاڵمان بە١٥٦نوێنەر لەو ڕووداوە ئۆلەمپیکییەدا بەشدار بووە.

پاش وڵاتی ئاڵمان ، تا ئەو ساتە کە یارییەکانی رۆژی سێهەم خەریکە بەڕێوە دەچێ، کاروانی٣٤کەسیی هۆلەند بە دەس خستنی دوو میدالیای زێڕ، دوو زیو و بڕۆنزێک لە ڕیزی دووهەمی خشتەدایە. تیمی ئەمریکا بە٢٤٣نوێنەریش بە بەدەست هێنانی دوو میدالیای زێڕ، زیو و بڕۆنزیک کەوتووەتە ڕیزی سێهەمی خشتەکە .

یارییەکانی رۆژی سێهەمی ئۆلەمپیکی زستانی هەروا خەریکە بەڕێوە دەچێ.

کاروانی وڵاتەکەشمان بە چوار نوێنەر لەو ڕووداوە زستانییە بەشدار بووە.