شوبات 13, 2018 16:50 Asia/Tehran
  • چەند هەواڵی وەرزشی

سێ وەرزشوانی کرماشانی بەرەو پێشبڕکێ جیهانییەکانی زۆرانی ئۆکراین دەکەونەڕێ. سکرتێری لێژنەی زۆرانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند، ناوی سێ زۆرانبازی کرماشانی خراوەتە نێو پێکهاتەی یەکجاری هەڵبژاردەی ئازادی گەورەساڵانی وڵات بۆ ئامادەبوون لە پێشبڕکێ جیهانییەکانی ئۆکراین. مەنسور کیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵنێری ئیرنا، وتی: حامید ڕەشیدی، ئەرشەک موحیببی و یەدوڵڵا موحیببی زۆرانبازانی کرماشانین کە خراونەنێو پێکهاتەی هەڵبژاردەی زۆرانی ئازاد.

پێشبڕکێکانی کاراتەی پاڵەوانەتیی کچانی وڵات

ڕکابەرییەکانی کاراتەی خانمانی پاڵەوانەتی تازەلاوان، لاوان، ئۆمێد و گەورەساڵانی وڵات، ڕێزلێنان لە دەیەی فەجر و یادکردنەوەی یادی٥٤٠٠شەهیدی پارێزگای کوردستان، دووشەممە٢٣ی بەهمەن بە بەڕێوە چوونی پێشبڕکیکان لە ریزی تەمەنیی گەورەساڵان و بەئامادەبوونی ٣٠٥کاراتەکار لە٣١ پارێزگای وڵات لە بەشەکانی کاتای تاکەکەسی، تیمی و کۆمیتەی تاکەکەسی لە یاریگەی ئازادیی سەنەندەج بەڕێوە چوو.

هەڵبژاردەی فوتسال گەڕایەوە وڵات

یاریزانانی فوتسال(تۆپی پێی ناوسالۆن)ی ئێران پاش بەدەست هێنانی دوانزەهەمین پاڵەوانەتی لەئاسیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەڕایەوە وڵات.

هەڵبژاردەی فوتسال گەڕایەوە وڵات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، یاریزانانی وڵاتەکەمان کە لە پێشبڕکێکانی جامی گەلانی ئاسیا بۆ دوانزەهەمین جار بوونە پاڵەوان، بەپێشوازیی شەعبانی بەهار بەرپرسی وەرزشی هەمووانی وەزیری وەرزش، ساکت سکرتێری گشتیی فدراسیۆنی تۆپی پێ، سەلەیمانی سکرتیری ڕێکخراوی خولی نایابی فوتسال و غەففاری ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ڕێکخراوی خولی نایابی فوتسال گەڕایەوە وڵات.

پانزەهەمین خولی فوتسالی جامی گەلانی ئاسیا بەمیوانداریی چینی تایپە بەڕێوە چوو و هەڵبژاردەی ئێران بۆ دوانزەهەمین جار بوو بە پاڵەوانی ئەو ڕکابەرییانە.