شوبات 13, 2018 20:37 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی ئۆلەمپیادی وەرزشی ئێران وکۆماری ئازەربایجان لە ئاستارا

دوهەمین ئۆلەمپیادی وەرزشەکانی ڕەزمی ئێران وکۆماری ئازەربایجان بەناوی " ئاستارا - ئاستارا" ئەمرۆ سێشەممە بە بەشداری سی ودوو تیم لە ڕەزمی کارانی دوو وڵات لە شارستانی ئاستارای سەربەپارێزگەی گیلان لە باکووری ئێران دەسپێکرا.

غەفور نەسیری بەرپرسیی بەڕێوەچوونی ئۆلەمپیادی وەرزشی ئاستا را- ئاستارا ڕۆژی سێشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا وتی: دوهەمین ئۆلەمپیادی وەرزشەکانی ڕەزمی ئێران وکۆماری ئازەربایجان بە بەشداری چوارسەدو حەفتا وەرزشکار لە چوارچێوەی سی ودوو تیم لە لقەکانی تیکواندوو، جودوو، وکاراتە بەڕێوە دەچێت. نەسیری وتی: مەبەست لە بەرێوەچوونی ئەم ئۆلەمپیادە وەرزشیە چوارڕۆژەیە ، پەرەی پێوەندی وەرزشی ئێران وکۆماری ئازەربایجانە. یەکەمین ئۆلەمپیادی ڕەزمی ئاستارا - ئاستارا هاوینی ڕابردوو لە ئاستارای گیلان بەڕێوە چووبوو.

سەرپەیڤ