شوبات 15, 2018 10:42 Asia/Tehran
  • پەیکەرەی مامۆستای

لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە تەمەنێک هەوڵ و تێکۆشانی هونەریی مامۆستا عوسمان هەورامی پەیکەرەی ئەو مامۆستایە لە شاری سنە پەردەی لەسەر لادرا.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، شەوی پێنج شەمە ڕێ و ڕەسمێکی تایبەت و بەشکۆ بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی یەگجار زۆر لە لایەنگرانی هونەری هەورامی لە سینەما بەهمەنی شاری سنە بۆ ڕێزگرتن لە هونەرمەندی سیاوچەمانە بێژی کورد، مامۆستا عوسمان کێمنەیی بەرێوەچوو.

لەم ڕێ و ڕەسمەدا هاوشانی خەڵک، بەرپرسانی باڵای پارێزگای کوردستان، لەوانە مورادنیا پارێزگاری کوردستان، سەرۆکی شارەوانی سنە، فەرمانداری سنە و  ئەندامانی شۆرای شاری سنە و بەڕێوەبەرانی دامودەزگا دەوڵەتییەکان ئامادەبوون.

لە بەشێکی ئەم رێ و ڕەسمەدا پەیکەرەی مامۆستا عوسمان هەورامی کە بە دەستی هونەرمەندی ناسراوەی سنەیی، مامۆستا هادی زیائەدینی چێ کراوە، پەردەی لەسەر لادرا و لە گۆڕەپانێکی سەرەکی شاری سنە لە گەڕەکیێک بە ناوی کۆسەی هەجیج دادەنرێت.