ئادار 11, 2018 11:48 Asia/Tehran
  • ڕێ وڕەسمی دەنگی پێی بەهار لە کنولە بۆ پێشوازی لە نەورۆز

کۆڕەجێژنی دەنگی پێی بەهار لە سەرووبەندی گەیشتنی نەورۆز لە گوندی گەشتیاری کنولەی پارێزگەی کرماشان بەڕێوە دەچێت.

کنولە  گوندێکی سەربە بەشی دینەوەری شاری سەحنە لە پارێزگەی کرماشانی ئێرانە . 

خەڵکی گوندی کنولە  بە زاراوەی هەورامی  قسە دەکەن و ئەوان موسوڵمان و پەیڕەوی مەزهەبی شیعەی جەعفەرین .

ئەم گوندە لە دێی  کنولە دارە  . گوندێک بە ئاو و هەوایەکی زۆر خۆش    . زۆر سەرنج راکێش  . ترێ  گرینگترین  بەرهەمی  ئەم گوندەیە  .

کنولە  تەنیا گوندێکە لە ئێران کە نۆزدە چەشن ترێی لە باخەکانی دا  هەیە  . ڕێ وڕەسمی خۆماڵی دەنگی پێی بەهار  لەسەر ورەی خەڵکی  گوندی کنولە  بۆ پێشوازی کردن لە  نەوروز  داگری دوعای باران، هەڵپەرکێی کوردی و فروشتنی  چەشنی جۆربەجۆر  کەرەستەی دەستکرد لە سەرووبەندی بەهار لەم گوندە دایە .

لەم رێ ورەسمە  خۆماڵییەدا  لێنانی  چەشنی جۆربەجۆر ئاش و شیرینی  خۆماڵی  لەلایەن ئافرەتانی ئەم  گوندە بۆ گەشتیاران  پیشان دەدرێ   و هەروەها یارییەکانی خۆماڵی ، سەردان لە داڕشتی کۆنی گوند و جێبەجێ کرانی ڕێ وڕەسمی ئایینی و خۆماڵی گوند لەبەرنامەکانی دیکەی ئەم  رەسم و نەریتە جوانەیە.

ئەم ڕێ وڕەسمە خۆماڵییە بەمەبەستی ناساندنی  ڕێ وڕەسم و داب و نەریت، پیشەسازی دەستکرد  ، سەوغات و 

چێشت و خوراکی خۆماڵی ئەم گوندەیە  . 

لە درێژەدا  وێنەی جوانی نەریتی دەنگی  پێی بەهار لە کنۆڵە  دەبینن.