کۆنسێرتی ئۆرکێستر فیلارمۆنیکی کوردستان له سنه به‌ڕێوه ده‌چێت
ئادار 12, 2018 10:56 Asia/Tehran
له میانه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا کۆنسێرتی ئۆرکێست فیلارمۆنیکی کوردستان له شاری سنه به‌ڕێوه ده‌چێت.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌م کۆنسێرته به به‌شداری ئه‌رسه‌لان کامکار به‌ڕێوه ده‌چێت که تێیدا ڤیۆڵۆن ده‌ژه‌نێت.
هه‌روه‌ها کۆنسێرته‌که له لایه‌ن مه‌هدی ئه‌حمه‌دییه‌وه سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌کرێت و داریوش گوده‌رزی تێیدا گۆرانی و ئاوازه‌کان ده‌خوێنێت.
کۆنسێرتی ئۆرکێستر فیلارمۆنیکی کوردستان به پشتیوانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری و یانه‌ی ئه‌ندازیارانی کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
شایانی باسه که کۆنسێرته‌که له دوو سانسی یه‌که‌م و دووهه‌م له ڕۆژی ۲۵‌ی ڕه‌شه‌مه له په‌ردیسی سینه‌ما به‌همه‌نی سنه ئه‌نجام ده‌بێت.