ئادار 12, 2018 16:01 Asia/Tehran
  • تیمی تێنیسی کوڕانی ئێران پلەی چوارەمی بەدەست هێنا

تیمی تێنیسی کوڕانی ئێران لە پێشبڕکێکانی پێش پێشەکیی ئاسیاو ئەقیانووسییە، پلەی چوارەمی بەدەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی فدراسیۆنی تێنیس، دوایین ڕۆژی ڕکابەرییەکانی تێنیسی پێش پێشەکیی تیمیی ئاسیاو ئەقیانووسییە بەمیوانداریی سریلانکا بەڕێوە چوو و هەڵبژاردەی تێنیسی کوڕانی ئێران لەدوایاریدا بەئەنجامی دوو بە یەک لەهەمبەر مالزیا شکستی هێناو لەپلەی چوارەمدا ڕاوەستا.

هەروەها پێشتریش، هەڵبژاردەی تێنیسی کچان پلەی سێهەمیان بەخۆتەرخان دابوو.

لەبەشی کوڕاندا تیمی ئێران بەداڕشتی یونس تەلاوەر، ئاریۆ جەوادی و سامان رەزاییان و لەبەشی کچاندا بەداڕشتی مشکات ئەلزەهرا سەفی، فاتمە ساداتی زەنجانی و دۆرسا چراغی لەو خولەی ڕکابەرییەکان بەشدار بوون.

لەو خولەی ڕکابەرییەکان، یاریزانانێک لە وڵاتانی بەنگلادش، کامبوج، عێراق، قرقیزستان، کوەیت، لائۆس، مالزی، پاکستان، فیلیپین، قەتەر، عەرەبستان، سەنگاپور، تورکەمەنستن، لوبنان، مەغولستان، ئۆردۆن وسریلانکا ئامادەبوون.

شەهرزاد شێخ سەرراف وەک ڕاهێنەر ئەرکی هیدایەتی هەڵبژاردەی کچانی لەئەستۆ بوو و عەبباس خەیلتاش وەک بەڕێوەبەری تەکنیکی و ڕاهێنەری تیمی کوڕان لەو خولەی پێشبڕکێکان ئامادە بوو.