ئادار 12, 2018 18:18 Asia/Tehran
  • هەند باڵی کەناری ئافرەتانی وڵات ؛ ئافرەتانی  یانەی هەندباڵی  ئیسفەهان بوون بە پاڵەوانی وڵات

کێبەرکێیەکانی هەندباڵی کەناریی ئافرەتانی وڵات بە پاڵەوانیەتی یانەی ئیسفەهان کوتایی پێی هات .

بە گوێرەی   ڕاۆڕتی پەیامنێری مێهر ، دووهەمین خولی کێبەرکێکانی  کەناریی  ئافرەتانی  وڵات کە لە شەمە 19  ڕەشەمە بە ئامادە بوونی 8  یانە  بە میوانداریەتی  بەندەر عەباس  دەسپێکرابوو  بە پاڵەوانیەتی  ئەنجومەنی  ئیسفەهان کۆتایی  پێ هات .  لە  کێبەرکێی  فیناڵی   ئەو کێبەرکێیانە  یانەی    ئیسفەهان لە هەمبەر هورموزگان ئەلف بە ئاکامی 2 بە سیفر  سەرکەوت  و بوو بە پاڵەوان . لە   دیداری  ڕیزبەندی   فولادی موبارەکەی سپاهان بە ئاکامی 2 بە سیفر تارانی شکست دا و لە پێگەی  سێهەم دا ڕاوەستا . لە کۆتایی  ئەو کێبەرکێیانەدا کە بە ئامادە بوونی  میترا  نووری  نائیب سەرۆکی   فدڕاسیونی  هەندباڵ و ئایینی جەمشید  سەرۆکی   تیمی  هەندباڵی  هورموزگان بە ڕێوە چوو   کاپ و مێداڵیا بە یانەکانی  سەرتر  پێشکەش کرا  و یانەی تاران  وەک تیمی  ئیخلاق ناسێندرا .