ئادار 13, 2018 16:25 Asia/Tehran

لەکۆتایی رکابەرییەکانی خولە نایابەکانی ڤۆشۆی یانە وەرزشییەکانی وڵات لە بەشی پیاوان، تیمی پارسی باشوور توانی پلەی پاڵەوانەتی وەرزی ڕابردووی خۆ بپارێزێ و ئەمساڵیش ببێتە پاڵەوانی لیگ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ حەوتەی کۆتایی خولی نایابی ڤۆشۆی یانەکانی وڵات لەبەشی پیاوان، بەئامادەبوونی هەشت تیم لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٣ی ڕەشەمەی١٣٩٦ ـەوە بەمیوانداریی ئاکادێمیای نیشتمانیی ڤۆشۆی ئێران پێوشوێن گیرا کە بە پاڵەوانەتی تیمی پارسی باشوور کۆتایی پێهات.

ئەو پێشبڕکێیانە بۆ یەکەمجار بەئامادەبوونی هەشت تیم لە گرووپێکدا بەڕێوە چوو کە تیمەکانی ئامادە لە لیگ، بەشێوەی چوون و گەڕانەوە پێکەوە کەوتنە ململانێ و لەکۆتاییدا، قوتابیانی حوسێن ئوجاقی پلەی پاڵەوانەتی ئەو خولەی ڕکابەرییەکانیان بەخۆ تەرخان دا هەتا پلەی یەکەمی وەرزی ڕابردوویان بپارێزن.