ئادار 13, 2018 18:46 Asia/Tehran
  • ئێڕان بە فەرمی لە جامی جیهانی زۆرانی ئازاد کشایەوە

فیدراسیۆنی زۆران بە سەرنج دان بەگوڕانی کاتی بەڕێوەچوونی پێشبڕکیکانی زۆرانی فەرەنگی وتێکەڵبوونی لەگەڵ بەرنامەکانی ئامادە کراوی زۆرانی ئێڕان بە فەرمی لە بەشداری کردن لە جامی جیهانی زۆرانی ئازادی ئەمریکا کشایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، بەسەرنج دان بە ڕاگەیاندنی پێشووی ئێڕان لەمەڕ ئەمەکە ئەگەر ئیمکانی بەڕێوەچوونی جامی جیهانی زۆرانی فەرەنگی لە کاتی پیشنیار کراولە لایەن ئێرانەوە نەبێت ، تیمی زۆرانی ئازادیش بەهۆی وەپیش هاتنی کەوتنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردەیی تیمی نیشتمانی ناتوانێ لە پێشبڕکیکانی جامی جیهانی بەشداری بکات، فیدراسیۆنی زۆران ئەم مەسەلەیەی بە یەکیەتی  جیهانی زۆران ڕاگەیاند ویەکیەتیش لەگەڵ ئەم مەسەلە ڕەزامەندی دەربڕی. بەم چەشنە بەسەرنج دان بە ئامادە نەبوونی ئێران لە جامی جیهانی ، فیدراسیۆنی زۆران بەزوویی کاتی بەڕێوەچوونی قۆناخی یەکەم ودووهەمی پێشبڕکیکانی هەڵبژاردەیی تیمەکانی نیشتمانی بۆ بەشداری کردن لە یاریەکانی ئاسیایی جاکارتا وپێشبڕکیکانی جیهانی مەجارستان ڕادەگەیەنێت.