ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له یاریگای ۲۲ گوڵانی سنه به‌ڕێوه ده‌چێت
جێگری فه‌رهه‌نگی و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌وانی سنه ڕایگه‌یاند که له شه‌وی نه‌ورۆز له یاریگای ۲۲ گوڵانی سنه ڕێوڕه‌سمی گه‌وره‌ی نه‌ورۆزی کوردی به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رکه‌وت نه‌جه‌فی، جێگری فه‌رهه‌نگی و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌وانی سنه ڕایگه‌یاند که له شه‌وی نه‌ورۆز له یاریگای ۲۲ گوڵانی سنه ڕێوڕه‌سمی گه‌وره‌ی نه‌ورۆزی کوردی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م ڕێوڕه‌سمه ۲۹ی ڕه‌شه‌مە کاتژمێر ۳ بۆ ۷ی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چێت و بڕیار وایه که چه‌ندین به‌رنامه‌ی خۆشی نه‌ورۆزانه‌ی تێدا ئه‌نجام بێت که له کۆنه‌وه له کورده‌واریدا ئه‌نجام بووه.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: به‌رنامه‌ی وه‌ک مۆسیقا، سوارکاری (سوارانه) به به‌شداری ۱۰ ئه‌سبی کوردی، هه‌لپه‌ڕکێی و نمایشی نه‌ورۆزانه به‌ڕێوه ده‌چێت.
شاره‌وانی سنه هه‌روه‌ها له هه‌موو خه‌ڵکی سنه داوای کردووه تاکوو بۆ باشتر به‌ڕێوه چوونی ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌شداری ئه‌م ڕێوڕه‌سه‌ی بکه‌ن و کۆڕه‌که گه‌رمتر بکه‌ن.
شایانی باسه که هه‌ر ساڵ له کوردستانی ئێران ۳ بۆنه‌ی نه‌ورۆزی چوارشه‌مه سوری، شه‌وی نه‌ورۆز و ۱۳ به‌ده‌ر (ڕۆژی ژینگه‌ی کوردی) به‌ڕێوه ده‌چێت و خه‌ڵیکی زۆر به خۆشحاڵییه‌وه به‌شداری ده‌که‌ن.