نیسان 05, 2018 12:11 Asia/Tehran
  • گه‌شتێک به‌ره‌و شاری مه‌هاباد

مەھاباد یەکێکه لە گرینگترین و بەناوبانگترین شارەکانی کوردنشینی ئێرانە کە لە باشووری گۆلی ورمێ ھەڵکەوتووە. لێکۆڵینەوەکان نیشاندەدەن کە ناوچەی مەھاباد لە ھەزار ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیحەوە شوێنی ژیان بووە و قەومەکانی بابلی، ماننایی، ئاشووری و ماد تێیدا ژیاون.

جوانیەکانی شاری مێژوویی مەهاباد

مێژوو نوێی شاری مەھاباد دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەوییەکان و نزیک ٤٠٠ ساڵ لەوەی پێش؛ سارەم بەگ یەکێک لە میرزادەکانی ساوجبلاغی موکری لە سەدەی ١١ی کۆچی لە نزیکی باکووری چەمی مەھاباددا ئاوەدانییەکی دامەزراند کە دواتر بوو بە شار. مەھاباد بۆ ماوەی ٤٠٠ ساڵان ناوەندی حکوومەتی موکری بوو.

شوێنە گەشتیاریەکانی شاری مەهاباد :
ئەشکەوتی سەھۆڵان
ئەم ئەشکەوتە دووەمین ئەشکەوتی ئاویی وڵاتی ئێرانە دوای ئەشکەوتی عەلیسەدری ھەمەدانەوە. مێژووەی ئەم ئەشکەوتە دەگەڕێتەوە بۆ ٢،٠٠٠ ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیحەوە.

ئەشکەوتی سەھۆڵان

کێوی سوڵتان
ئەم کێوە لەڕێگای مەھاباد بۆ بۆکان و نزیک ئەشکەوتی سەھۆڵانەوە ھەڵکەوتووە.

زیارەتانی بوداق سوڵتان
ئەم زیارەتانە لە باشووری ڕۆژاوی مەھابادەوە ھەڵکەوتووە و لە سەردەمی حکوومەتی شا عەبباسی یەکەمدا دروست بووە. زیارەتانی بوداق سوڵتان لە بەرد، خشتی سوور، زیخ و قسڵ دروست بووە و لە سێ بەشی باکووری، باشووری و گومبەزێکی خڕ پێکھاتووە.

زیارەتانی بوداق سوڵتان

قەڵاتی مەنگوڕ
مێژووی ئەم قەڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ ھەزار ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیحەوە و پاشان لە سەردەمی مادەکاندا پێوەی زیاد کراوە.
مزگەوتی سوور
ئەم مزگەوتە یەکێک لە جوانترین ئاسەواری سەردەمی سەفەوییەکان لە ڕۆژھەڵاتی ئێرانە کە لە ساڵی ١٠٨٩ی کۆچی مانگی و بە فرمانی بوداق سوڵتان، حاکمی شاری مەھاباد دروست کراوە.

مزگەوتی سوور

حەمامی میرزا ڕەسووڵ
ئەم حەمامە لە ناوەندی شاری مەھاباددا ھەڵکەوتووە. مێژووی دروستبوونی بە جوانی ڕوون نییە بەڵام لەوانەیە لەگەڵ مزگەوتی سوور بێ و بگەڕیتەوە بۆ سەردەمی سەفەوییەکان.

حەمامی میرزا ڕەسووڵ

شاری کەڤناریی ئیندرقاش
ئەم شارە لە نزیکی گوندێک بەو ناوەوە ئیندرقاش ھەڵکەوتووە و ھی سەردەمی مادەکانە.

حەمامی لەج

ئەم حەمامە لە ٢١ کیلۆمەتری شاری مەھاباد و لە نزیک گوندی لەجدا ھەڵکەوتووە. مێژووی دروستبوونی دەگەڕیتەوە بۆ سەردەمی سەفەوییەکان و نیوان ساڵانی ١١٠٠-١٠٥٠ی کۆچی.

حەمامی لەج

لەوەحەی خڕەھەنجیران
لە ڕێگای مەھاباد بەرەو سەردەشتەوە کۆمەڵێک بەردی لێیە کە ھی سەردەمی سێیەمی زەویناسیە. لە ناوەڕاست ئەم بەردانەدا بەردێکی گەورە ھەیە کە تێیدا وێنەی کەسێک کە سواری ئاژەلێک بووە ھەڵکڕاوە. کە تەمەنی دەگەڕیتەوە بۆ ٤٠٠٠ ھەزار ساڵ لەوەی پێش.
حەوزخانەی ڕۆستەم بەگ
ئەم حەوزخانەیە لە مزگەوتی ڕۆستەم بەگ لە شاری مەھاباددا ھەڵکەوتووە و لە ساڵی ١٢٣٠ی کۆچیدا دروست بووە. بیناکە لە خشتی سوور، گێچ و خۆڵ دروست بووە و گومبەزێکی خڕی خشتی ھەیە.

حەوزخانەی شادەروێش
ئەم حەوزخانەیە لە مزگەوتی شادەروێش لە شاری مەھاباددا ھەڵکەوتووە و مێژووی دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ١٧٠-١٥٠ ساڵ لەوەی پێش.

 

 

سەرپەیڤ