پاش درەوشانەوە لە ڕکابەرییە ناوخۆییەکان: خاتوونی کێشهەڵگری کوردستانی دەچێتە ڕکابەریی ئاسیا
ئێلناز باجەلانی کێشهەڵگری کامیارانی پاش بەشداری لە ئۆردووی هەڵبژاردەی نیشتمانی کێشهەڵگریی کچانی گەنجی وڵات، رۆژی ٢٩ی خاکەلێوە بۆ بەشداری لە ڕکابەریگەلی پاڵەوانیی ئاسیا، ڕەوانەی ئۆزبەکستان دەکرێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی وەرزش و گەنجانی کوردستان و بە پێی ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی کێشهەڵگریی وڵات، هەڵبژاردەی نیشتمانی کوڕان و کچانی میرمنداڵ و گەنج بۆ بەشداری لە ڕکابەریەکانی پاڵەوانیی ئاسیا، ڕەوانەی ئۆزبەکستان دەکرێن.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ئۆردووی کۆتایی هاوپەیوەند بە ناردنی هەڵبژاردراوانی نیشتمانی بە ئامادەبوونی چوار کێشهەڵگر، لە ئێستادا لە کەمپی کێشهەڵگریی نیشتمانی بەڕێوە دەچێت.
ئێلناز باجەلانی کە لە یەکەمین ڕیکۆردی وڵاتدا بەرزترین خاڵی مسۆگەر کردبوو، لە سەر ڕا و داوای کادیری تەکنیکیی فیدراسیۆن وەک یەکێک لە هیواکانی بردنەوەی میدالیا لە کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی هەڵبژاردرا.
هەڵبژاردەی نیشتمانی کوڕان و کچانی کێشهەڵگری وڵات رۆژی ٢٩ی خاکەلێوە بۆ بەشداری لە ڕکابەریگەلی پاڵەوانیی ئاسیا ڕەوانەی ئۆزبەکستان دەبن و مریەم ئەمڕۆڵڵا و مەعسوومە ئەمانی لە گیلان وەک ڕاهێنەری یانەی ئێران هاوڕێیان دەبن.
ڕکابەریەکانی کێشهەڵگریی پاڵەوانی گەنجان و مێرمنداڵانی کوڕ و کچی ئاسیا ٣١ی خاکەلێوە تا ١٠ی گوڵان لە شاری ئۆرگەنجی ئۆزبەکستان بەڕێوە دەچێت.