له ده‌یه‌مین فێستیڤاڵی فیلم و وێنه‌ی ژیار له کوردستان؛ فیلمی باوانی له ئیلام خه‌ڵات ده‌کرێت
May 15, 2018 13:01 Asia/Tehran
فیلمی باوانی له ده‌رهێنانی سه‌جاد ئه‌حمه‌دبه‌یگی ده‌رهێنه‌ری ئیلامی خه‌ڵاتی باشترین لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی ده‌یه‌مین فێستیڤاڵی ژیار مسۆگه‌ر ده‌کات.
دیپلۆمی شانازی و خه‌ڵاتی نه‌ختینه‌ییی 1.5 میلیۆن تمه‌نی باشترین لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی فیلمی دایکیۆمێنتاری فێستیڤاڵی ژیار به سه‌جاد ئه‌حمه‌دبه‌یگی بۆ فیلمی باوانی به‌خشرا.
سه‌جاد ئه‌حمه‌دبه‌یگی چالاکیی هونه‌ریی خۆی له ساڵی 1382 ده‌ست پێ‌کرد و له‌م دواییه‌شدا خه‌ڵاتی جیهانی بۆ فیلمی "برتلک باز" مسۆگه‌ر کرد.
ئه‌و ده‌رهێنه‌ره گه‌نجه‌ی خه‌ڵکی ئیلام داهاتووییەکی ڕوونی لە پێشە و بەم زوانە لە گەورەترین و گرینگ‌ترین فستیڤاڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا بەرهەمەکانی وەک ئەستێرەیەکی درەوشاوە دەردەکەون.