May 15, 2018 14:42 Asia/Tehran
  • ڕۆژی جیهانی بنەماڵە پیرۆز بێت

لە ساڵی 1994ەوە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان 15ی ئایاری هەموو ساڵێکی  وەکوو ڕۆژی جیهانی بنەماڵە، ڕاگەیاندووە و هەموو ساڵێک بە دروشمێکی تایبەت، سەرەنجی حکوومەت و گەلانی دونیا بەرەو لای ڕادەکێشێت.

رێکخراوی نەتەوەکان ئامانجی ڕێزنان لە ڕۆژی جیهانیی بنەماڵە، بە گرینگایەتی دانی کۆمەڵگای جیهانی بە خێزان، وەکوو سەرەکی ترین بنەمای کۆمەڵگا و نەهێشتنی ئەو خاڵانە زانیوە کە لە دونیای ئەمڕۆکەدا، هەڕەشە لەم ناوەندە گەرموگوڕە دەکات. وێڕای ئەوە، ڕۆژی جیهانیی بنەماڵە، دەرفەتێکی گونجاوە بۆ هەڵکشانی ئاستی زانیاریی گشتی سەبارەت بە پرسە خێزانییەکان و تەشەنا پێدانی لە نێو کۆمەڵگا. لە ئێرانی ئیسلامیشدا وەکوو وڵاتانی دیکەی جیهان، حکوومەت و خەڵکیش بە ڕێزنان لە ڕۆژی جیهانیی بنەماڵە، پاڵپشتی تایبەتی خۆیان لە ناوەندی گەرمی بنەماڵە و خێزان ڕادەگەینن.

ڕۆژی جیهانی بنەماڵە پیرۆز بێت

"بنەماڵە و کۆمەڵگای گشت داگر" دروشمی ساڵی 2018یە. ئەم دروشمە پیشاندەری دەوری بنەماڵە و سیاسەتەکانی ئەوە لە پێشکەوتی گەشەی پاوەجێدا.

لە ڕەوتی گەشە و پێشکەوتی پاوەجێی کۆمەڵگاکان، هۆکارە مرۆڤی و نامرۆڤییەکان دەوێکی کارئامە دەگێڕن کە هەر لەبەر ئەوەش زانستوەرانی بواری زانستە مرۆڤییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان، دەستیان داوەتە لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی. یەکێک لەو هۆکارە مرۆڤییانە، "خێزانە" بە چەشنێک کە گوتوویانە" کۆمەڵگا بە هۆی بنەماڵەی تەندرووستەوە پێک دێت."

لە ئیسلامدا، بنەماڵە تۆکمە کەری کەسایەتیی تاکە. ئیسلام سەرەنجێکی تایبەتی داوەتە بنەماڵە و بە خۆشەویستترین شتی دەزانێ لە لای پەروەردگاردا. لە فەرهەنگی ئیسلامیشدا، پێک هێنانی بنەماڵە بەرامبەرە لەگەڵ نیوەیێک لە ئایین و عیبادەتی کەسێک کە خاوەنی خێزان و بنەماڵەیە، سەرترە لە کەسێکی سەڵت. خودا بناغەی ژیانی خێزانی لەسەر بنەمای خووگرتن، خۆشەویستی ، لێبوردووی ، هاودڵی و لێک حاڵی بوون داناوە و ئەرکی ژن و مێرد لە نێو بنەماڵە بە ڕێزنان لە یەکتر و پاراستنی پیرۆزایەتییەکان دەزانێ. قورئانی پیرۆز ژن و مێردی بە جلی یەکتر شوبهاندووە کە هەم دەبنە هۆی جوانیی یەکتر و هەم تۆکمەکار و نەهێنی پۆشی یەکتریشن. (سووڕەی بەقەرە ئایەتی 187). ماڵ و بنەماڵە لە ئیسلامدا ئەوەندە پیرۆزن کە کەس بۆی نییە لەپڕا و لەناکاو بچێتە ژوورێ. (سوورەی نوور، ئایەتی 27).

لە ئیسلامدا، بۆ ڕێگری لە بەلاڕێچوونە کۆمەڵایەتییەکان و تاوان و جینایەت و هەروەها ڕێگری کردن لە کێشە دەروونییەکان و دابین کردنی ئاسایشی کۆمەلایەتی، بایەخی زۆر دراوەتە بنەماڵە و بەواتایێکی دیکە، تەندرووستی و گەشەی کۆمەڵگا گرێدراوە بە گەشە و تەندرووستیی بنەماڵە.
کۆمەڵناسانیش ڕایان وایە لە نێوان تەندرووستی و گەشەی بنەماڵە لەگەڵ پێشکەوت، پەیوەندییەکی نزیک لە ئارادایە بە چەشنێ کە دەبێ ئەم دووانە لە بوارێکی گشتی و یەک پارچەدا لێک بدرێنەوە.

 

سەرپەیڤ