May 15, 2018 16:48 Asia/Tehran
  • پێشبڕکێی گۆڕەپانیی پاڵەوانیەتی کچانی تازەلاوی وڵات لە سەرلەبەیانی سبەینێوە لە شاری سنە

پێشبڕکێی گۆڕەپانی کچانی تازەلاوی وڵات بڕیارە لە سەرلەبەیانی سبەینێوە لەشاری سنە بەڕێوە بچێ .

بەپێی ڕاپۆری پەیوەندییە گشتییەکانی فدراسیۆنی گۆڕەپان ومەیدانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێشبڕکێکانی گۆڕەپان ومەیدانی پاڵەوانیی کچانی تازەلاوی وڵات بەمیوانداریی لێژنەی پارێزگای کوردستان لە سەرلەبەیانی سبەی چوارشەممەوە لە شاری سنە دەس پێ دەکرێ.

ئەو خولەی پێشبڕکێکان بەمەبەستی ناساندنی وەرزشوانانی لێهاتووی تازەلاوی سەرانسەری ئێران و هەروەها تاووتوێی کردەوەی وەرزشوانان بۆ بانگهێشتن بۆ تیمی نیشتمانیی گۆڕەپان ومەیدانی تازەلاوانی وڵات بۆ ئامادەبوون لە پێشبڕکێکانی هەڵبژاردەیی ئۆلەمپیک بەڕێوە دەچێ.