زەنجان بوو بە پاڵەوانی پێشبڕکێکانی گۆڕەپان و مەیدانی خانمانی کەمئەندام و گیانباز
May 15, 2018 19:22 Asia/Tehran
پارێزگای زەنجان بوو بە پاڵەوانی پێشبڕکێکانی گۆڕەپان و مەیدانی خانمانی گیانبازو کەمئەندام .
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، سی و دووهەمین خولی پێشبڕکێی پاڵەوانیی وڵات لەلقی گۆڕەپان و مەیدانی خانمانی گیانباز و کەمئەندام، بەئامادەبوونی١٣٤وەرزشوانی ژن لە بیست و هەشت پارێزگای وڵات لەماوەی یەک ڕۆژدا لە کلاس و بابەتە جیاجیا پزشکییەکان بەڕێوەچوو کە لەکۆتاییدا تیمی زەنجان بە ٢٧ئیمتیاز بوو بە پاڵەوان.
تیمەکانی خوزستان بە بیست و پێنج ئیمتیاز و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتیش بە ٢٣ خاڵ بەڕیز لەپلەی دووهەم وسێهەمدا ڕاوەستان.
بەکۆتایی هاتنی ئەو پێشبڕکێیانەو تاووتوێی ئەنجامە بەدەست هاتووەکان، کەسانێک کە ڕێژەی پێویستی جێ سەرنجی لێژنەیان بەدەست هێنا بۆ ئامادەبوون لە ئۆردوکانی تیمی نیشتمانی بۆ پێشبڕکێکانی پارائاسیایی جاکارتا بانگهێشت دەکرێن.