May 16, 2018 12:20 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی تیمی ئیستقلالی تاران لە قۆناغی یەک لەسەر هەشتی کۆتایی خولی پاڵەوانانی ئاسیا

یاری یانەکانی ئیستقلال و زەوب ئاهەنی ئیسفەهان لە قۆناغی یەک لەسەر هەشتی کۆتایی خولی پاڵەوانانی ئاسیا لە کاتێکدا بە باڵادەستیی شین پۆشەکانی تاران کۆتایی پێ هات کە هێرشبەری بیانیی یانەی ئیستقلال پیاوی یەکەمی مەیدانەکە بوو .

 یاری دوهەمی یانەکانی تۆپی پێی ئیستقلالی تاران و زەوب ئاهەنی ئیسفەهان لە قۆناخی یەک لەسەر هەشتی کۆتایی خولی پاڵەوانانی ئاسیا لە کاژیر هەشت و چل و پێنج خولەکی ئێوارەی روژی سێشەممە لە یاریگەی ئازادی تاران دەست پێبوو کە ئەم یاریە بە باڵادەستیی سێ بە یەکی شین پۆشەکان کۆتیی پێهات .

" مامە تیام " یاریزانی هێرشبەری بیانیی ئیستقلال لەم یاریەدا باش درەوشا وسێ گۆڵی بۆ ئیستقلال تۆمار کرد .

قاسم حەدادی فەریش تاکە گوڵەکەی ئیستقلالی لێدا .

بەمجۆرە یانەی ئیستقلال بۆ یاری کردن لە  خولی پاڵەوانانی ئاسیا بوو هاوسەفەری  یانەی پرسپۆلیس .