کورتەهەواڵێکی وەرزشی
یانەی فوتباڵی ئەتلتیکۆ مادریدی ئیسپانیا بە ئەنجامی 3 بە 0 لە یانەی مارسەیی فەرەنسای بردەوەو بوو بە پاڵەوانی لیگی ئەروووپا.
_ وەرزشوانانی ڕاکردنی پارێزگای کوردستان لە ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتیی ڕاکردن و مەیدانیی پیاوان و ژنانای جانباز و کەم ئەندامی ئێراندا کە ململانێی هەڵبژێردران بۆ یارییەکانی پارائاسیایی جاکارتایە بە دەس خستنی سێ میداڵیای زێر و دوو برۆنز ، بە جوانترین شێوە درەوشانەوە.
_ "مەهدی عەلی نژاد" سەرۆکی فدراسیۆنی ڤۆشۆی ئێران لە لایەن فدراسیۆنی جیهانی ڤۆشۆوە وەکوو سەرۆکی لێژنەی هەواهەنگیی ڕکابەرایەتیی جیهانیی "تای چی" دەس نیشان کرا.
_ یانەی تۆپی پیی شانگهای SIPGی چین کە ئەستێرە بەناوبانگەکانی برازیلی کردووە بە یاریزانی خۆی، لە بازنەی ململانێی لیگی پاڵەوانەتیی ئاسیا هاتە دەرەوە.
_ بەڕێوەبەری فدراسیۆنی کۆنگ فو و هونەرە ڕەزمییەکانی ئێران بە راگەیاندنی کاتی بەڕێوەچوونی سێهەمین خولی ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە وڵاتی ئوزبەکستاندا کە دوامانگی پاییزی ئەمساڵە وتی: ئێران وەکوو سەرچاوە و لانیکی لقی کۆنگ فو توئا لە ئاستی جیهاندا ناسراوە.