May 18, 2018 12:08 Asia/Tehran
  • جێگری پاڵەوانەتیی ئێران لە زۆرانبازیی ئازادی هێزە سەربازیەکانی جیهان

تیمی زۆرانبازیی ئازادی ئێران بە دەسخستنی دوو میداڵیای زێڕ ٣ میداڵیای زیوو دوو میداڵیای برۆنز پلەی دووەمی لەمیانەی ڕکابەرایەتیی زۆرانبازی ئازادی هێزە سەربازیەکانی جیهان بەدەست هێنا.

لە کۆتایی سی و سێهەیم خولی ڕکابەرایەتیی زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتیی هێزە سەربازییەکانی جیهان سیزم (CISM) لە مۆسکۆی پێتەختی ڕووسیا، تیمی ئێران لە کێشی ٥٧ و ١٢٥ کیلۆگرامدا بوو بە خاوەنی میداڵیای زێڕ، لە کێشی ٧٤، ٧٩ و ٩٧ میداڵیای زیوی بە دەست هێنا و لە کێشی ٦١ و ٧٠ کیلۆگرامیشدا میداڵیای برۆنزی بردەوە.

ڕکابەرایەتیی زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتیی هێزە سەربازییەکانی جیهان سیزم (CISM)  لە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی مانگی مەی لە مۆسکۆ دەست پێبووە و ڕۆژی پێنجشەممە کۆتایی هات. ڕکابەرایەتیی زۆرانی فەرەنگیی ئەم خولەی زۆرانی هێزە سەربازییەکانی جیهانش لە دوێنێ پێنجشەممەوە دەست پێ بووە و تا ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی مانگی مەی بەردەوام دەبێ.

ئەنجومەنی نیودەوڵەتیی وەرزشە سەربازییەکان کە بە کورتی سیزم (CISM)ی پێ دەڵێن ، ١٨ی فێڤرییەی ١٩٤٨ لە شاری نیسی فەرەنسا پێک هات.

سەرپەیڤ