May 18, 2018 16:39 Asia/Tehran
  • لە ڕکابەریی هەڵبژاردن بۆ جاکارتا ؛ کەم ئەندامانی کوردستان ٥ میدالیای ڕاکردنیان مسۆگەر کرد

ڕاکەرانی کوردستانی لە ڕکابەریگەلی ڕاکردن و مەیدانی پیاوان و ژنانی گیانباز و لەمئەندامی پاڵەوانیی وڵات و هەڵبژاردن بۆ یارییەکانی پارائاسیایی جاکارتا، ٣ میدالیای زێڕ و ٢ میدالیای بڕۆنزیان مسۆگەر کرد.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی وەرزش و گەنجانی کوردستان، ڕکابەریگەلی ڕاکردن و مەیدانی پیاوان و ژنانی گیانباز و کەمئەندامی پاڵەوانیی وڵات و هەڵبژاردن بۆ یارییەکانی پارائاسیایی جاکارتا، شەوی سێ‌شەممە ٢٥ی گوڵان لە تاران کۆتایی پێهات.

لەو ڕکابەریانە کە بۆ ماوەی چوار رۆژ و بە بەشداریی ٣٩٠ یاریزانی ژن و پیاو لە پارێزگاکانی سەرتاسەری وڵات، لە کۆمەڵەی وەرزشیی ئافتابی تاران بەڕێوەچوو، ١٢ یاریزانی کەمئەندامی کوردستانی بە ڕاهێنەریی کیومەرس ئەمانی، سەعدوڵڵا جەیدی و شیلان بەهرامی بەشداریان نواند.

کورش فەرهادی لە سنە و نەعمەت بادزەهرە لە مەریوان بە نۆرە لە مادەگەلی بازدان و ٤٠٠ مەتر میدالیای زێریان بە دەست هێنا، ئەیووب نووری لە سنە لە مادەی ١٥٠٠ مەتر و پووریا مینایی لە مەریوان لە ١٠٠ مەتردا میدالیای برۆنزیان پێبەخشرا و گەلاوێژ ناسری ڕاکەری کەمئەندامی سنەیی میدالیای زێری مادەی هاویشتنی نەیزەی ئەو ڕکابەریانەی مسۆگەر کرد.

لە ئەنجامی یارییەکان لە بەشی پیاواندا یانەی لورستان بە ٤٨ خاڵ بووە پاڵەوانی ڕکابەرییەکان، تارانی ئا بە ٤٠ خاڵ یانەی دووهەم و یانەی خوزستان بە ٣٨ خاڵ لە پلەی سێهەمی ئەو ڕکابەریانە وەستا.

هەروەها لە بەشی ژنان یانەی زەنجان بە ٢٧ خاڵ بووە پاڵەوانی ڕکابەرییەکان، خوزستان بە ۲۵ خاڵ یانەی دووهەم و یانەی ئازەربایجانی رۆژهەڵات بە ۲۳ خاڵ لە پلەی سێهەمی ئەو ڕکابەریانە وەستا.

ڕکابەریگەلی ڕاکردن و مەیدانی پیاوان و ژنانی گیانباز و کەمئەندامی پاڵەوانیی وڵات و هەڵبژاردن بۆ یارییەکانی پارائاسیایی جاکارتا، بۆ ماوەی ٤ رۆژ لە ٢٢ تا ٢٥ی گوڵان لە کۆمەڵەی وەرزشیی ئافتابی تاران بەڕێوەچوو.