حوزه‌یران 12, 2018 10:48 Asia/Tehran
  • مۆندیالی ڕووسیا ٢٠١٨

جامی جیھانیی٢٠١٨ ڕووسیا، بیست و یەکەمین پاڵەوانییەتییە لە جامی جیھانیی فیفا کە وڵاتی ڕووسیا بۆ یەکەم جار میوانداری دەکات


 ئەو ڕووداوە لە ١٤ی ژوئەن تا ١٥ی ژوئییە ٢٠١٨ لە وڵاتی ڕووسیا و لە ١١ شاری جیاواز بەڕێوەدەچێت. پاڵەوانییەتیەکە بەبەشداری ٣٢ هەڵبژاردەی ئەندامی فیفا ئەنجامدەدرێت. ٣١ لەو هەلبژاردانەش بەئەنجامدانی پاڵاوتن گەیشتنە پاڵەوانییەتیەکە و ڕووسیاش وەک میواندار ڕاستەوخۆ وەک یەکەمین هەڵبژاردە سەرکەوت. کۆی پاڵەوانیەتییەکە ٦٤ یاری ئەنجامدەدرێت

 

لەدوای ساڵی ٢٠٠٦، بۆجارێکیتر میوانداریکردنی مۆندیال دەچێتەوە ئەورووپا وە یەکەمین جاریشە لەمێژوودا لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا دەکرێت. هەموو ئەو یاریگایانەی یارییەکەیانیان لێ ئەنجامدەدرێت ئەوا دەکەونە بەشی ڕووسیای ئەورووپاوە بەمەبەستی ڕێکخستنی باشتری گواستنەوە بەپێی کات.

دیاریکردنی خانەخوێ:

دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ میوانداریکردنی جامی جیھانیی ٢٠١٨ و ٢٠٢٢ لەکانوونی دووەمی ٢٠٠٩ کرایەوە، ئەمەش تاکوو ٢ی شووبات بەردەوامبوو. لەسەرەتادا، نۆ وڵات خۆیان پاڵاوت بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی ٢٠١٨ بەڵام دواتر مەکسیک لەم ھەنگاوە کشایەوە. خۆپاڵاوتنی ئەندەنووسیا لەلایەن فیفا ڕەتکرایەوە ئەمەش لەپاش ئەوەی حکوومەتی ئەندەنووسیا نەیتوانی نامەی پشتگیریکردنی ئەم پڕۆسەیە بۆ فیفا بنێرێت. دواتریش وڵاتانی دەرەوەی یەکێتیی تۆپی پیی ئەورووپا واتە یوفا (ئەمریکا، ژاپۆن و ئوسترالیا) لەو پڕۆسەیە کشانەوە بۆ خۆپاڵاوتن بەمیوانداریکردنی جامی جیھانی ٢٠١٨ لەبەرامبەریشدا وڵاتانی یوفا لە خۆپاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠٢٢ کشانەوە. لەکۆتاییدا دوو ھاوپەیمانی درووستبوو لەنێوان ئیسپانیا/پۆرتوگال وە بولگاریا/ھۆڵەندا لەلایەک وە ڕووسیا و ئینگلتەڕاش بەجیا لەسەر میوانداریکردن بەردەوامبوون.

ڕێوڕەسمیی تیر و پشک زووریخ  ساڵی ٢٠١٠

٢٢ ئەندامی لیژنەی جێبەجێکاری فیفا لەڕۆژی ٢ی دیسەمبەری ٢٠١٠ لە زوریخ کۆبوونەوە بۆ دەنگدان بەمەبەستی ھەڵبژاردنی وڵاتی میوانداری مۆندیالی ٢٠١٨ و ٢٠٢٢. لە خوولی دووەمی دەنگدانەکە ڕووسیا براوەبوو وە پۆرتوگال/ئیسپانیا لەدەنگدانەکە دووەمبوون. ئینگلتەڕاش زوو لەکێبڕکێیەکە دەرچوو.

تیروپشک

ڕۆژی ١ی دیسەمبەری٢٠١٧، کاتژمێر ٦ی ئێوارە بەکاتی مۆسکۆ تیرووپشک بۆ قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ ئەنجامدرا. بەر لە تیرووپشکەکە ھەر ٣٢ وڵاتی بەشداربوو بەگوێرەی پۆلینی ھەڵبژاردەکانی فیفاوە بەسەر ٤ پۆلین دابەشکران کە وڵاتە بەشداربووەکان لەپێنج کیشوەری جیاوازن. لە ھەر گرووپێکدا نەدەبوو زیاتر لەدوو وڵاتی ھەمان کیشوەر بەریەک بکەون.

 

یاری دەستپێکران:

یاری یەکەم لە نێوان تیمەکانی ڕووسیای خانەخۆی و عەرەبستانی سەعوودی لە ٢٤ـی جۆزەردان لەیاریگەی لۆژینکی مۆسکۆ بەڕێوە دەچێت.ئەم یارییە لە ڕوانگەی ڕێنکینگی فیفاوە لە نێوان لاوازترین تیمەکان دا بەڕێوە دەچێت. لە دوایین ڕیزبەندی فیفا، هەڵبژاردەی تۆپی پێی رووسیا کەلە ساڵانی ئەمدواییە بەرەو ڕووی لاوازی زۆر بۆتەوە لە پلەی ٧٠ و هەڵبژاردەی عەرەبستان لە پلەی ٦٧ دایە و ئاشکرایە نابێ شایەتی بەڕێوە چوونیی یارییەکی شاز لە نێوان ئەم ٢ غەنیمە بێن.

یاری کۆتایی پاڵەوانییەتیەکە لە ڕۆژی ١٥ی ژوئییە ئەنجامدەدرێت لەیاریگای لوژنیکی لە مۆسکۆ. براوەی مۆندیال ڕاستەوخۆ بەشداردەبێت لە جامی کیشوەرەکانی ٢٠٢١.

یاریگەی لۆژینکی مۆسکۆ

هەستیارترین یارییەکان

 

هەر ئێستا ئەڵمانیا پلەی یەکەمیی ڕیزبەندییەکانی لە دەستدایە بەڵام لە ڕوانگەی فیفاوە بالاترین یاری لە گرووپی پێنجەم و لە نێوان ٢ هەڵبژاردەی بەرازیل و سوئیسرا بەڕێوە دەچێت ، چوونکا سێلسائۆ لە پلەی دووهەم و غەنیمی ئەورووپایی ئەو لە پلەی شەشەمی ڕینکینگ دان.

هەر وەها یاری هەڵبژاردەی پۆرتۆگال و ئەسپانیا لە گرووپی دووهەمی ڕکابوەرییەکان لە نێوان تیمەکانی چوارەم و دەیەم بووە و بەلجیکی پلەی سێهەمیش لە گرووپی حەوتەم بەرەو ڕووی بەریتانیای دوانزەهەمی دەبێتەوە.

ئەوتیمە ناودارانەی نەیانتوانی بەشداری جامی جیهانی ڕووسیا بن

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا پاڵەوانی ٤خوولی جامی جیهانی و هەڵبژاردەی تۆپی پێی هۆڵەندا فینالیستی ٣ خوول،تیمی تۆپی پێی کامێرۆن پاڵەوانی جامی گەلانی ئەفریقا ٢٠١٧،هەڵبژاردەی تۆپی پیی شیلی پاڵەوانی دوو خوولی ئەمدواییەی کاپا ئەمریکا و جێگری پاڵەوانی کۆنفێدراسیۆنەکانی ٢٠١٧، هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیوزیلەند پاڵەوانی جامی گەلانی ئۆقیانووسییەی ٢٠١٦ و تیمی تۆپی پێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پالەوانی جامی کۆناکاکاف نەیانتوانیی لەم خوولەی جامی جیهانی دابەشداری بکەن.

 

چڵۆنایەتیی ڕیزبەندی تیمەکان لە هەر گرووپدا:

١-ئەو پشکانەی دەستکەوتوون لەهەموو ڕکابەرییەکانیی گرووپی

٢-جیاوازی گۆل لەسەرجەم ڕکابەرییەکانی گرووپی

٣-ژمارەی گۆلە وەشێندراوەکان لەهەموو ڕکابەرییەکانی گرووپی

 

ئەگەر دوو یان چەند تیم بە گوێرەی سێ سەریەتی واوە یەکسان بن؛ ڕیزبەندی یان بەم شێوەیە:

١- ئەو پشکانەی لە( یاری نێوانیان) دا دەستکەوتووە

٢-ئەو گۆلانەی لە (یاری نێوانیان) دا وەشیندراون

٣-گۆلە وەشێندراوەکان لە (یاری نێوانیان) دا

٤- پشکەکانی یاری جوامێرانە

*کارتی زەرد:١ پشکی سەلبی

*کارتی سووری ناڕاستەو خۆ(کارتی زەردی دووهەم) ٣پشکی سەلبی

*کارتی سووری ڕاستەوخۆ ٤ پشکی سەلبی

کارتی زەرد و کارتی سووری ڕاستەو خۆ ٥ پشکی سەلبی

 

 

 

سەرپەیڤ