یانەی ڕاکردنی "بەخشینی ئەندام"ی کوردستان ۱۰ میدالیایان بە دەست هێنا
یانەی ڕاکردنی بەخشینی ئەندامی کوردستان لە کێبەرکێی پاڵەوانی گەورە ساڵان ۷ میدالیای زێڕ و دوو زێو و یەک بڕۆنزیان لە دوو بەشی پیاوان و ژنان بە دەست هێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهربە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی وەرزش و لاوانی کوردستان، کێبەرکێی ڕاکردنی گەورە ساڵان لە نێوان ئەندامانی بەخشینی ئەندامی ئێران بە بڵاو کردنەوەی میدالیای کەسە براوەکان کۆتایی پێهات.
لەم کێبەرکێیانە ۲۱ وەرزشوان لە سەرتانسەری ئێران بەشداریان کرد و لە شاری تاران پێکەوە کێبەرکێیان کرد.
یانەی کوردستان بە ٦ وەرزشوان بە سەرپەرەشتی و ڕاهێنەری سۆران محەمەدی بەشداری ئەم کێبەرکێیانەی کرد و دواجار توانی ۷ میدالیای زێڕ و دوو زێو و یەک بڕۆنز بە دەست بهێنن.
محەمەد ڕەسوڵی، وەرزشوانی کورد لە دوو بەشی ٨۰۰ و ۱٥۰۰ مەتر توانی دوو میدالیای زێڕ بباتەوە. سادق محەمەدی دوو میدالیای زێڕ و زێو، سالار ئیسماعیلی میدالیایەکی زێو و فواد خوڕەمیش میدالیایەکی بڕۆنزی بردەوە.
لە بەشی کچانیش سورەیا عەبدولمەلەکی دوو زێڕ و گەلاوێژ دارخاڵ دوو زێڕ و زێوێکی لەم کێبەرکێیانە بۆ کوردستان بردەوە.
کێبەرکێی ڕاکردنی بەخشینی ئەندامانی سەرتانسەری ئێران لە ڕۆژانی ۱٥ بۆ ۱۷ۍ پوشپەڕ لەتاران بەڕێوە چوو.