کێبەرکێی مەلە لە ئاوە سروشتییەکانی ئێران لە زرێباری مەریوان
تهمووز 11, 2018 21:15 Asia/Tehran
نۆهەمین خولی کێبەرکێی مەلە لە ئاوە سروشتییەکانی ئێران لە دوو بەشی لاوان و گەورە ساڵان لە زریاچەی زرێباری کوردستان دەستی پێ کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە پەیوەندییە گشتییەکانی ئێدارەی لاوان و وەرزشی کوردستان، ئەمڕۆ بەیانی نۆهەمین خولی کێبەرکێی مەلە لە ئاوە سروشتییەکانی ئێران لە دوو بەشی لاوان و گەورە ساڵان لە زریاچەی زرێباری کوردستان دەستی بە کار کرد.
ئەم کێبەرکێیانە بە بەشداری ٦۰ مەلەوان لە ۱۱ پارێزگای ئێران دەستی بە کار کردووە و پنج کێلۆمەتر لە درێژایی ئاوی زرێبار مەلەی تێدا دەکرێت.
یانەی کوردستانیش بە دوو بەشی لاوان و گەورە ساڵان بەشداری کردووە.
کێبەرکێی مەلەوانی ئاوە سرووشتییەکای ئێران خولی نۆهەمیەتی کە لە زرێباری ەریوان بەڕێوە دەچێت.