درێژترین پردی شووشه‌یی له چین کرایه‌وه
له ناوچه‌ی فۆکسی شانی گه‌شتیاری له وڵاتی چین درێژترین پردی شووشه‌یی کرایه‌وه و گه‌شتیاران ده‌توانن به سه‌ر پرده‌که پیاسه بکه‌ن و چێژ له هه‌وای پاک و ناوچه سه‌وزایییه دڵرفێنه‌که وه‌ربگرن.
دوای هه‌شت مانگ کارکردن تیایدا له کۆتایدا له شاری ئیکسینمی ناوچه‌ی خه‌نان له ناوه‌راستی چین پردێکی بازنه‌یی که له شووشه دروست کراوه کرایه‌وه که پرده‌که به‌رزییه‌که‌ی 360 مه‌تره و درێژییه‌که‌ی 30 مه‌تر له‌و چیایه‌وه دووره که پێوه‌ی به‌سراوه‌ته‌وه.
ئه‌م پرده نوێیه (9) مه‌تر له پردی شووشه‌یی (کولۆرادۆ گراند کانیۆن)ی ئه‌مریکا درێژتره که یه‌کێکه له هه‌شت سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کەی جیهان.
وه‌ک له وێنه‌کاندا دیاره گه‌شتیاران به سه‌ر پرده‌که‌دا پیاسه ده‌که‌ن به شێوه‌یێکه وه‌ک ئه‌وه‌ی له هه‌وادا پیاسه بکه‌ن، ڕۆیشتن له‌سه‌ر ئه‌م پرده دڵێکی به‌هێز و توانای ده‌وێت چوونکه له‌گه‌ڵ سه‌رنجڕاکێشییه‌که‌ی جۆرێک ترس و تۆقان بخاتە دڵی ئەوە کەسانەی بە سەریدا پیاسە دەکەن.