ته‌مووز 12, 2018 10:57 Asia/Tehran
  • مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا : کوڕۆواسی بۆ یەکەم جار بوو بە فیناڵیست

تیمی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کوڕۆواسی بە ئەنجامی ٢ بە ١ بەرامبەر بە بریتانیا بۆ یەکەم جار لە مێژووی فوتباڵی خۆیدا توانی بچێتە قۆناغی فیناڵی مۆندیاڵەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ لە دووەم یاریی قۆناغی پێش فیناڵی مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا ، هەڵبژاردەکانی ئینگلیز و کورواسی بە یاریگای "لۆژنیکی" ی شاری مۆسکۆ پێکەوە یارییان کرد کە ئەو یارییە زۆر گرینگ و هەستیارە بە سەرکەوتنی ٢ بە ١ بە سوودی کورواسیی کۆتایی هات.

شەوی پێش ئەو یارییەیش تیمی هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەرەنسا لە یاریی دیکەی قۆناغی پێش فیناڵی مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا بە بردنەوەی ١ بە ٠ بەرامبەر بە بەژیک توانی بچێتە قۆناغی فیناڵەوە.

تیمەکانی کورواسی و فەرەنسا ١٥ی ژولایی بۆ دیاری کرانی پاڵەوانی بیست و یەکەمین خولی مۆندیاڵی تۆپی پێ پێکەوە یاری دەکەن.

یاریی ڕیزبەندیش ١٤ی ژولایی لە نێوان ئینگلیز و بەلژیک بەڕێوە دەچێ.