درەوشانەوەی وەرزشوانانی لقی ڤۆشۆی ئێران لە پێشبڕکێ جیهانییەکانی برێزیل
تهمووز 14, 2018 07:44 Asia/Tehran
وەرزشوانانی ڤۆشۆی ئێران دوێنێ هەینی لەمیانەی دووهەم ڕۆژی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی جیهان بە کردەوەیەکی درەوشاوە، میدالیایەکی زێڕ، زیوێک و دوو بڕۆنزیان لە بەشی "تالو"و هەشت سەرکەوتنیشیان لە بەشی"سان"بەدەست هێنا.
حەوتەمین خولی پێشبڕکێکانی ڤۆشۆی پاڵەوانەتی لاوانی جیهان لە رۆژی پێنج شەممەوە بەئامادەبوونی ٤٠٠ وەرزشوانی چل و پێنج وڵات بەمیوانداریی برێزیل و لەشاری بەرازیلیا دەس پێ بووەو هەتا شەوی یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێ.
تیمی ڤۆشۆی ئێران لە دوو بەشی سانداو تالوی کچان و کوڕان لە حەوتەمین خولی پێشبڕکێکانی ڤۆشۆی پاڵەوانەتی گەنجانی جیهان لە برێزیل بەشدار بووە.