لەبەر میوانداریی قەتەر کاتی مۆندیال بۆ یەکەمجار لەمێژوودا گۆڕدرا
تهمووز 14, 2018 10:48 Asia/Tehran
بەرپرسی فدراسیۆنی جیهانیی تۆپی پێ رایگەیاند کاتی بەڕێوەچوونی پێشبڕکێکانی مۆندیالی٢٠٢٢ لە بەهارو هاوینەوە بۆ پاییز دەگۆڕدرێ.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی مێهر، بەگوێرەی راگەیاندنی جیهانیی ئینفانتینۆ بۆ یەکەمجار لەدرێژەی بەڕێوەچوونی بیست و یەک خولی پێشبڕکێکانی مۆندیال، کاتی بەڕێوەچوونی ئەو ڕکابەرییانە لە بەهار وهاوین بۆ پاییز دەگوێزرێتەوە.
بەم پێیە، ئەو ڕکابەرییانە لە٢١ی نۆڤمبەری٢٠٢٢(٣٠ی خەزەڵوەری١٤٠١) هەتا ١٨ی دیسەمبەری٢٠٢٢ (٢٧ی سەرماوەزی١٤٠١) بەڕێوە دەچێ.