ته‌مووز 14, 2018 10:50 Asia/Tehran
  • پێنج میدالیای جۆراوجۆر بۆ ئێران لەمیانەی ئۆلەمپیادی جیهانیی ماتماتیک(بیرکاری)

تیمی ئۆلەمپیادی بیرکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەنجاو نۆهەمین ئۆلەمپیادی جیهانی٢٠١٨ی بیرکاری بە وەدەست هێنانی میدالیایەکی زێڕ، سێ زیو ، بڕۆنزێک و دیپلۆمێکی شانازی توانی پلەی نۆزدەیەمی جیهان تەرخانی خۆی بکات.

لەو خولەی ئۆلەمپیادی جیهانی بیرکاری، محەممەد شەریفی کیاسەری میدالیای زێڕ، عیرفان موعینی، ئەحمەد ڕەمەزان پور، و محەممەد شاەوردی کوندری میدالیای زیو و محەممەد ئەمین شەریفی میدالیای بڕۆنز و ئەبولفەزل شێرمەحەلەیی، دیپلۆمی شانازیان وەرگرت.

پەنجاو نۆهەمین ئۆلەمپیادی جیهانی٢٠١٨ی بیرکاری لە حەوتەم هەتا ١٤ی ژوولای لەشاری "کلوژ ناپوکا"ی ڕۆمانی بەڕێوە دەچێ و بەپێی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی پێشبڕکێی تیمەکانی ئەمریکا، ڕووسیاو چین بەڕیز پلەی یەکەم هەتا سێهەمی جیهانیان بەدەست هێناوە.

سەرپەیڤ