ئاب 08, 2018 09:35 Asia/Tehran
  • ڕۆژی پەیامنێر پیرۆز بێت

پەیامنێر و ڕۆژنامەوان بە خولقاندنی باشترین بەرهەم و ئاسەوارەکان بەنیازی گێڕانەوەی گرفتەکانی خەڵکە بەڵام کە بەرەوڕووی کێشەکانی خۆی دەبێتەوە، ئیتر هیچ نانووسێ.ئەو بۆ خەڵک دەنووسێ بەڵام کەس بۆ ئەو نانووسێ.

هەر ئێستاش ئەگەر سەردانی ماڵپەڕ و ئاسەوارە نووسراوەکانی دیکە بکەن کەمترین بەرهەمێک دەبینن کە تێیدا باسی پەیامنێر و گرفتەکانی هاوپەیوەند بە وی کردبێ لە حاڵێکدا کە خولقێنەری زۆرێک لە بەرهەم و نووسەری زۆرێک لە دەقەکانی ماڵپەڕەکان هەر پەیامنێرانن.

پەیامنێر بەردەوام لە قەیرانەکاندا هاوشانی هێزە فریاگوزارەکان وەکوو یەکەم کەس لە شوێنی ڕوودا و کارەساتەکان ئامادە دەبێت. هەواڵ و زانیاری بڵاو دەکاتەوە. بۆ دابەش کردنی یارمەتی و فریاگوزاریش دەورێکی کارا دەگێڕێت.

ئەوان لەم پێناوەدا تەنانەت بریندار دەبن یاخود دەکوژرێن. ناوچە قەیراناوییەکان یان بەرەکانی شەڕ بەردەوام شوێنی ئامادە بوونی پەیامنێرانە.

گەلێک پەیامنێری ئێرانی لە سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز و ڕووداوەکانی دیکە شەهید بوون، بۆ نموونە ئەتوانین ئاماژە بکەینە شەهیدان سارمی، ساجیدی و میرئەفزەلی کە چوونە ڕیزی شەهیدانی میدیا لە ئێراندا.

شەهید مەحموود سارمی پەیامنێری ئێرانی و بەرپرسی نووسینگەی هەواڵدەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەزار شەریفی ئەفغانستان

شەهید مەحموود سارمی پەیامنێرێکی ئێرانی و بەرپرسی نووسینگەی هەواڵدەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەزار شەریفی ئەفغانستان بوو کە لە ساڵی 1377 ی هەتاوی لە کاتی کوشتنی دیپلۆماتە ئێرانییەکانی مەزار شەریف شەهید کراو و ئەنجومەنی فەرهەنگی گشتیی ئێران لە یەکەم ساڵوەگەڕیی ئەم ڕووداوە، 17ی گەلاوێژی وەکوو ڕۆژی پەیامنێر ناودێر کردووە.

جگە لە بوونی توانست و هۆگری و لێهاتویی، هەڵبژاردنی پیشەی پەیامنێری بە بێ عەشق و ئەوین مانای نابێت و ئەو کەسانەی وا ئەم پیشەیە بۆ قازانجی دراڤی هەڵدەبژێرن زۆر زوو لە بەردەوام کردنی پاشگەز دەبنەوە. پەیامنێر بە گێڕانی دەوری کارا و گرینگی خۆی ئەتوانێ کۆمەڵگا بەرەو پێشکەوت هان بدات.

پێغەمبەری خودا (د.خ) لە حەدیسێکدا فەرموویەتی: " حەق بڵێ و لە پێناو خودا لە سەرکۆنەی هیچ سەرکۆنەکارێک مەترسە." تایبەتمەندی راستبێژی و ڕاستیخوازی لە گرینگترین تایبەتمەندییەکانی پەیامنێرێکی سەرکەوتووە.

کەناڵی ئاسمانی سەحەر، ئەم ڕۆژە گەورەیە پیرۆزبایی دەکات  لە هەموو پەیامنێرانی حەقبێژ و حەقخوازی سەرانسەری دونیا.

 

سەرپەیڤ