ئاب 10, 2018 15:07 Asia/Tehran
  • چەن ڕێکارێکی سیحراوی بۆ ئەوەی پێستێکی جوان و ناسکتان هەبێ

درووستە ئێستاکە هەموو چەشنە کرێم و لۆسیۆن و ماسک و شتی دیکە لە بازاڕەکاندا هەیە کە هەر هەموویان بانگەشە دەکەن پێستی ئێوە جوان و تازە دەکەنەوە، بەڵام جیا لەوەی کە نرخی ئەوانە هەندێ جار گەلێک گرانە و کڕینیان بۆ هەر کەسێک گونجاو نییە، ژمارێک لەو بەرهەمانە جێمتمانە نین و ڕەنگە بەکارهێنانیشیان زیان لە پێست و تەنانەت تەندرووستی جەستەیشتان بدات.

ئەی دەبێ چ بکەین؟

ئێوە هەر لە ماڵی خۆتاندا دەتوانن بە بێ ئەوەی پارەیەکی زۆر خەرج کەن کرێم و ماسکی بەسوود، سرووشتی  و تەندرووست ساز بکەن.

ئیستایش ئەوە ئێوە و ئەوەش چەن ڕێکارێکی نێوماڵی بۆ پێستێکی جوان و تەڕ و تەرچک: لێکخشاندن بە سۆدەی نان کردن بە سەرسوڕهێنەری، سۆدەی نان کردن دەتوانێت بەسود بێت نەک هەر لە چێشتخانە، بەڵکو لە بەردەم ئاوێنەشدا سودی هەیە.

سەرەتا هەویرێک دروست بکە، کە ٣ بەشی هەویر بێت‌ و بەشێکی ئاو بێت.سیمات بە ئاو و سابوونە ئاساییەکانت بشۆ دواتر بە نەرمی هەویرەکە بەسەر سیماتدا بسڕە.هەموو سیمات، کە بە سۆدەکە بەرگ گرتووە، هەروەها ئەم ڕێگەیە سودی بۆ پێستی هەستیاریش هەیە.شیرینی و سوێری وای لێ دەکات جوان بێت کۆککراوەیەک لەخ وێ‌و شەکر، هەنگوین و رۆنی گوێزی هندی بۆ هەویرێکی چڕ. ئەم پاک کردنەوەیە بەم هەویرە دەتوانێت سودی هەبێت بۆ سیماش و جەستەش، یەکجار بۆ دوجار بەکاری بێنە لەهەفتەیەکدا بۆ توێکڵدانەوەی پێستت، ئەستوری و زیپکە و کونییلەکانی ناهێڵێت.

پێستە چەورەکەت ئەتوانیت قورسترین توخمی وەکو (خوێ‌ و شەکر)ی بۆ بەکاربێنیت.کەل و پەلی بییانی، زەییتی مارولا؛ زەیتی مارولا لە درەختی مارولا دەردەهێنرێت، کە دارێکی خۆماڵییە لە ئەفریقای باشوور.رۆنەکەی پڕە لە ترشەچەوری، کە پەسەن  کراوە بۆ ئازاری وشکی و  وشک بونەوی پێست. ڕۆنەکە بەخێرایی هەڵیدەمژێت، کە پێستت بە شێوەیەکی تەندروست جێ دەهێڵێت، نەوەک چەورو بریقەداری. ڤیتامین ئەی : پسپۆڕانی پێست هەڵبژاردنی کرێمی شەوانە پەسەن دەکەن، کە ڤیتامین ئەی لەخۆ دەگرێت، پێشی دەوترێت رێتینۆڵ، کە دەتوانیت کرێمەکەت دەوڵەمەندکەیت بەڤیتامینی خۆت.دوو قەترە لە ئاوی گوڵاو یا زەیتی گێزەر بکەرە کرێمی شەوانەکەت، کە یارمەتیت دەدات پێستت بێ زیپکە و نیشانەی ڕاکێشراوی و لۆچی بێت.

هەروەها ئەم دوو ڕێگەیە دژی جێبرینە، بەتایبەتی جێبرینی زیپکە، بەڵام زۆر وریابە لەگەڵ بەکارهێنانی ئەو زەیتانە، کە ئەگەر دوگیان بیت و ئەو بەرهەمەکانی ڤیتامین ئەی بەکارمەهەێنە لەو ماوەی دوگییانییەکەتدا، ئەتوانن کاریگرییان هەبێت بەسەر دژەخۆری سروشتی پێستدا.

زەیتی درەختی چا:  چەندین توێژینەوە بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە زەیتی درەختی چا نایابە لەشەڕ کردن لەگەڵ بەکترییای پێست.

یارمەتی دەرە بۆ سوک کردنی ژانی ڕوشاوی، لابردنی زیپکە و هێورکردنەوەی هە وکردن جێڵێکی دژە زیپکە هەڵبژێرە ، کە تۆ بە خێرایی دەیبینی سور بوونەوەکان نامێنن و پیستت تەندروستر دەردەکەوێت.

ڕۆژانە پێستت بشۆ یەکجار بۆ دوجار لە ڕۆژێکدا بیشۆ.بەرهەمەکانی پاکردنەوەی بۆبەکار بهێنە، کە گونجاوە لەگەڵ تەمەن‌و جۆری پێستتدا و هەرگیزاو و هەرگیز بە مەیکاپەوە مەخەوە.