ئاب 10, 2018 17:29 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتی هەڵبژاردەی باسکەی سێ کەسیی خانمانی ئێران لە ڕکابەرییەکانی رۆژاوای ئاسیا

پێشبڕکێکانی باسکەی سێ کەسیی خانمانی رۆژاوای ئاسیا بە پاڵەوانەتی هەڵبژاردەی باسکەی خانمانی ئێران کۆتایی پێهات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، تیمی باسکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ هەینی لەدوا یاریی ڕکابەرییەکانی باسکەی سێ کەسیی خانمانی ڕۆژاوای ئاسیا لەگەڵ تیمی سووریا کەوتە ڕکابەریی و ئەو تیمەی بەئەنجامی ١٨ بە ١٥ شکست پێدا.

تیمی باسکەی سێ کەسیی خانمانی ئێران هەروەها بەهەڵکشان بۆ فیناڵی ئەو پێشبڕکێیانە، بەرەبەشی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیای بەدەست هێنا.

ڕکابەرییەکانی باسکەی سێ کەسیی خانمانی رۆژاوای ئاسیا لە بەیرووت(پایتەختی لوبنان) بەڕێوە چوو.