ئاب 10, 2018 19:16 Asia/Tehran
  • تیمی

تیمی فوتسالی"مێسی سونگون"ی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەرکەوتن بەسەر تیمی فوتسالی"نفت الوسط"ی ئێراق بۆ قۆناخی فیناڵی جامی یانەکانی ئاسیا هەڵکشا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، تیمی فوتسالی مێسی سونگون ی ئێران رۆژی هەینی لە یەکەم یاریی پێش فیناڵی جامی یانەکانی ئاسیا لەگەڵ تیمی "نفت الوسط"ی ئێراق کەوتە ململانێ و بەئەنجامی سێ بە یەک لەو تیمەی بردەوە. یاریەکی دیکەی قۆناخی پێش فیناڵی ئەو ڕکابەرییانەش ئەمرۆ هەینی لەنێوان تیمەکانی "بانکی بەیروت"ی لوبنان و "تای سەن نام"ی ڤێتنام بەڕێوە دەچێ. یارییەکانی ریزبەندیی و فیناڵی ڕکابەرییەکانی فوتسالی جامی یانەکانی ئاسیا یەکشەممەی داهاتوو بەڕێوە دەچێ. جامی یانەکانی فوتسال(تۆپی پێی ناوسالۆن) ی ئاسیا بەمیوانداریی ئەندۆنزیا خەریکە بەڕێوە دەچێ.