ئه‌یلوول 16, 2018 12:10 Asia/Tehran
  • حەبی زیرەک زیاتر بناسە

ئایا ئەم حەبە زیانی لاوەکی، یاخود کاریگەری خراپی لەسەر مێشک هەیە ؟ حەبی زیرەک لەلایەن زانایەکی ڕۆمانی لە سەرەتاکانی ١٩٦٠ کاندا دۆزراوەتەوە بەناوی "کۆرنێلیو گیروگیا" لەو کاتەدا ئەم زانایەو دەگەرا بەدوای مادەیەکی کیمیاییدا، کە وا لەمرۆڤ بکات بخەوێت.

هۆنرێ دی بلازاک یەکێک بوو لەو کەسانەی، کە باوەڕی زۆری بەوزەی قاوە هەبوو، کە پەیوەندی بەوزەی مێشکەوە هەیە، ئەم نووسەرە بۆ مانەوە تا کاتێکی زۆر درەنگ هەموو ڕۆژێک ٥٠ کوپ قاوەی دەخواردەوە.

 

بۆ ماوەی چەندین سەدە خەڵک دەبوو قاوەیەکی بێزارکەر بخۆنەوە بۆ مانەوە بە چالاکی ، بەڵام چیتر نا، بۆ ماوەی چەندین سەدە زاناکان توێژینەوە دەکەن بۆ دەسکەوتنی جێگرەوەیەک، کە یارمەتیمان بدات تا وەک بە چالاکی بمێنینەوە.

یەکێک لەو شتانە پێ دەوترێت "حەبە زیرەکەکان"، بەپێی لێکۆڵینەوەیەک، کە لەسەر ١٠ هەزار کەس کراوە دەرکەوتووە لە %٣٠ خەڵکی ئەمەریکا ئەم جۆرە حەبە بەکاردەهێنن.

ئایا ئەم حەبە زیانی لاوەکی، یاخود کاریگەری خراپی لەسەر مێشک هەیە ؟ حەبی زیرەک لەلایەن زانایەکی ڕۆمانی لە سەرەتاکانی ١٩٦٠ کاندا دۆزراوەتەوە بەناوی "کۆرنێلیو گیروگیا" لەو کاتەدا ئەم زانایەو دەگەرا بەدوای مادەیەکی کیمیاییدا، کە وا لەمرۆڤ بکات بخەوێت. 

دوای مانگێک لە توێژینەوە ، مادەیەکی دۆزییەوە بە ناوی "تێکەڵەی ٦٢١٥"، کە مادەیەکی پارەێزراو بوو، هەندێک کاریگەری لاوەکی هەبوو، بەڵام لە ئەنجامدا کاری نەکرد. ئەم حەبە کاری نەکرد لەسەر هیچ کەسوو نەبووەهۆی ئەوەی کەس وا لێبکات بخەوێت، بەڵام بە پێچەوانەکەی ڕوویدا.

کاتێک نەخۆشەکان ئەمەیان بەکارهێنا بۆ ماوەی مانگێک، زۆربەیان هەستیان بە بەرەو پێشچوونی بیرەوەریان کرد، کاتێک ئەم زانایە درکی بەمە کرد ناویکی بۆ ئەم گیراوەیە دانا بەناوی " پیراسێتام". 

دوای  چەندین ساڵ لە دۆزینەوەی ئەم حەبە، هێشتا بەڵگەی تەواو لە بەردەستدا نییە، کە پیشانمان بدات دەبێتە هۆی بەرەو پێچوونی تواناکانی مێشکی مرۆڤ.جۆرێکی دیکە لە حەبی کە بە " ئەمفێتامینس" ناسراوە، بەپێی وتەی زانایەکی بیرکاری و ئەو کەسەی کە زۆر کار دەکات بە ناوی "پاوڵ ئیردۆس" وتی: "کەم حەبەم بۆ خواردووە و توانیومە دوو کتیب بنوسم لە یەک کاتدا".

هەروەها ئەوانی ئەمەیان بەکار هێناوە سویندیان خواردووە، کە بەڕاستی کار دەکات، لە ساڵی ٢٠٠١٥ دا چەند بەڵەگەویەک دەرکەوت دەریدەخات خەڵک ئەم حەبە بۆ ئەوە بەکار ناهینن بۆ پەرەسەندی مێشکیان بەڵکو بۆ زیاد کردنی وزیەی مێشکیان بەکاری دەهینن بۆ ئەوەی هانیان بدات بۆ کارکردن، هەروەها لەوانیە کاریگەری خراپیشی لەسەر مێش هەیە.

یەکێک لەو لایەنە کاریگەرانە ، ئالودەبوونە، کە دەبێتە هۆی ئەوەی کەسی بەکارهێنەر ناتونێت خۆی بەدوور بگرێت لەم حەبە و بە بەردەوام بەکاری دەهێنێت، بەڵام یەکێک لە سوودەکانی ئەم حەبە ئەوەیە کە یارمەتی مرۆڤ دەدات لە بیرەوەرو و بیرکردەنەوەی دا و وایان لێدەکات، کە تەرکیز بخاەنە سەر ئەو کارانەی کە ئەنجامی دەدەن.