سەرکەوتنی هەڵبژاردەی بالەی ژنانی ئێران لە بەرامبەر قەزاقستاندا
ئهیلوول 16, 2018 12:12 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی بالەی ژنانی ئێران لە یەکەم پێشبڕکێی جامی کۆنفدراسیۆنی ئاسیا لە بەرامبەر قەزاقستاندا سەرکەوتنی بەدەست هێنا .
پێشبڕکێکانی بالەی جامی کۆنفدراسیۆنی ژنانی ئاسیا لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە لە شاری راخون راچسیمای تایلەند دەست پێبوو .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، سەرکەوتنی سێ بە دووی هەڵبژاردەی بالەی ژنانی ئێران لە بەرامبەر قەزاقستان کە لە گرنگترین خەنیمەکانی ئێران لە یاریەکانی کۆنفدراسیۆنی ئاسیادابوو ، هەنگاوێکی گەورە و کاریگەر بوو لەپێناو هەڵکشانی باشتر بۆ خولی دواتری ئەم پێشبڕکێیانە .
هەڵبژاردەی بالەی ژنانی ئێران لە دوهەمین یاری خۆیدا سبەی رووبەڕووی فیلیپین دەبێتەوە .
پێشبڕکێکاکانی جامی کۆنفدراسِۆنی بالەی ژنانی ئاسیا تا 23 ی ئەیلوول درێژەی هەیە .