پێنج خەڵاتی زێڕی دیکە بۆ کاروانی وەرزشیی ئێران لە یارییە پارائاسیاییەکانی٢٠١٥
کاروانی وەرزشیی ئێران لە درێژەی یارییە پارائاسیاییەکانی٢٠١٨ی ئەندۆنزیا، میدالیایەکی زێڕ، دوو زیو و دوو بڕۆنزی بەدەست هێنا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لەدرێژەی پێشبڕکێی یارییە پارائاسیاییەکانی٢٠١٨ی ئەندۆنزیا رۆژی سێ شەممە لە لقی گۆڕەپان ومەیدان و لە ماددەی هەڵدانی قورسایی، "مەهدی ئەولاد" بە هەڵدانێکی١٤مەتری میدالیای زێڕی وەرگرت. "نورمحەممەد ئارخی" هەرلەو بڕگەدا، بە ١٢مەتر و ٥٤سانتی مەتر زیوی وەرگرت.
هەروەها "هاجەر سەفەرزادە" لە ڕاکردنی٢٠٠مەتر بەتۆمارکردنی زەمانی٢٧چرکەو ٩٤سەدومی چرکە پاش وەرزشوانێکی تایلەندی لەسەر سەکۆی دووهەمدا ڕاوەستا.
ئەمرۆ و پێش ئەو سێ میدالیایە، "ئەحمەد ئۆجاقلو" لە ڕاکردنی٢٠٠مەتر و "عەزرا مەهدەوی کیا" لە هاویشتنی ڕمب، میدالیای بڕۆنزیان بەدەست هێنابوو.
سێهەم خولی یارییە پارائاسیاییەکانی٢٠١٨ لە شەشەم هەتا ١٣یەمی ئۆکتۆبر بەئامادەبوونی دوو هەزار و ٨٨٠وەرزشکار لە چل و یەک وڵات لە١٨ لقی وەرزشی بەمیوانداریی جاکارتای پایتەختی ئەندۆنزیا بەڕێوە دەچێ.
کۆماری ئیسلامیی ئێران بە٢٠٩ وەرزشکار و لە١٣لقی وەرزشی بەشداری سێهەمین خولی یارییە پارائاسیاییەکانی٢٠١٨ی جاکارتایە؛ تائێستا کاروانی وەرزشیی ئێران بە دەس خستنی دە میدالیای زێڕ، نۆ زیو و ١٢ بڕۆنز لەریزی پێنجەمی ئەو پێشبڕکێیانە دایە.